چەتە چەکدارەکان لە بۆرکینافاسۆ ٢٠ مەدەنیان کوشت

لە رۆژهەڵاتی بۆرکینافاسۆ گروپە ئایینییەکان ٢٠ کەسیان کوشت کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو.

کاربەدەستانی خۆجێیی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە کە گروپە چەکدارەکان رۆژی چوارشەممە هێرشیان کردووەتە سەر بیلجیومدۆر لە ویلایەتی کۆلپیلۆگو. راگەیەندرا کە لەم هێرشەدا نزیکەی ١٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە.

گروپە چەکدارەکان رۆژی دووشەممەش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی دراوسێی کاونگۆ و لانیکەم ١١ کەسیان کوشتووە.

لە ١١ی ئایاردا لانیکەم ٣٣ مەدەنی لە ئەنجامی هێرشی چەکدارە جیهادییەکان لە رۆژئاوای بورکینافاسۆ کوژرابوون.

هـ . ب