چین لە رووی تەکنەلۆژیاوە پێشی ئەمریکای دایەوە

ئینستیتوی سیاسەتی ستراتیژی ئۆستوڕالیا رایگەیاند، لە رووی ٤٤ تەکنەلۆژیاوە، چین لە ٣٧ تەکنەلۆژیادا لەپێش ئەمریکاوەیە.

ئینستیتوی سیاسەتی ستراتیژی ئۆستوڕالیا راپۆرتێکی ئامادە کردووە کە لە رۆژنامەی گاردیاندا بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بە پێشکەوتنی چیندا لە رووی تەکنەلۆژیاوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لێکۆلینەوە لەسەر ٤٤ جۆری تەکنەلۆژیاکراوە و چین لە ٣٧ تەکنەلۆژیادا لەپێش ئەمریکاوەیە و هەموو وڵاتانی رۆژئاوای تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەمریکا تەنیا لە رووی دروستکردنی دەرزی، کۆمپیوتەر و سیستمی موشەکیدا لەپێشە.

نووسەرانی راپۆرتەکە رایدەگەیەنن کە لە لێکۆلینەوەکەیاندا دەرکەوتووە، چین لە جیهاندا بناغەی هێزی سوپەری زانستی و تەکنەلۆژیایە لە ئێستادا.

لە زۆربەی ٤٤ تەکنەلۆژیاکەدا، ئەکادیمیای زانستی چین، یان لە پلەی یەکەمدایە یان پلەی دووەم.

ئینستیتۆکە دەڵێت، چین لە رووی دروستکردنی موشەکی هایپەرسۆنیکیشدا بە شێوەیەکی خێرا پێشدەکەوێت.

هەروەها باسی ئەوە دەکات، لە پێنج ساڵی دواییدا، لەسەدا ٤٨،٤٩ی گۆتارە لێکۆلینەوەکانی زانستی و  کاریگەر لەلایەن چینەوە ئەنجامدراون. لە ١٠ ئینستیتوی گرنگی جیهانم حەوتیان چینین.

ف.ق