دادگای کەنەدا داوای کرد ٤ چەتەی داعش بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکە

لە کەنەدا دادگای فیدڕاڵی بریاریدا ٤ هاوڵاتی کەنەدی کە ئەندامی داعش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیندانین، بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

دادوەری فیدراڵ هێنری براون لە دانیشتنی رۆژی هەینیدا بڕیاریدا کە حکومەت ٤ چەتەی پێشووی داعش کە لە سوریا زیندانین، بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە.

براون داوای لە حکومەت کرد کە کورتترین ماوەدا نوێنەرێک رەوانەی هەرێمەکە بکات و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دیدار بکات و چوار هاوڵاتی کەنەدی وەربگرێتەوە.

لە کەندا حکومەت رۆژی پێنج شەممە بڕیاریدا کە ١٩ ژن ومنداڵ لە کەمپی هۆلەوە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە. حکومەت لەسەر ٤ چەتەی داعشەوە کە بە شێوەیەکی کارا شەڕیان دەکرد، هێشتا بڕیاری نەداوە کە بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە.

هـ . ب