دانۆستانەکانی زیندووكردنەوەی بەرجام بەهۆی دەستێوەردانی دەرەكی راوەستێندرا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەۆروپا رایگەیاند، دانۆستانەكانی وین بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریكا لەسەر رێككەوتنی ناوەکی و زیندووكردنەوەی بەرجام راوەستاوە.

جوزیف بۆرێل، رایگەیاند؛ رەشنووسی كۆتایی بۆ رێككەوتن ئامادەكراوە، بەڵام دەستی دەرەكی بووەتە هۆكار بۆ راوەستاندنی دانۆستانەکان.

هاوكات بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا راشیگەیاندووە؛ لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا لەپەیوەندیدا دەبێت بۆ چارەسەركردنی رەوشەكە، تا ئەو كاتەی رێككەوتنەكە دەگاتە ئەنجام".

ف.ق