داعش بەرپرسیاری هێرشەکەی ڤیەننای لە ئەستۆ گرت

داعش بەرپرسیاری هێرشەکەی ٢ی ئەم مانگەی لە ڤیەننا لە ئەستۆ گرت کە لە ئەنجامدا ٤ کەس کوژران.

چەتەکانی داعش لەسەر تەلەگرام ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیاری هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.

بەپێی لیدوانی وەزیری ناوخۆی نەمسا لە هێرشەکەدا ٤ کەس کوژراون کە یەکێکیان هێرشبەرەکە بووە و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.

کاڕل نیهامیر وەزیری ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاند، هێرشبەرەکە هەوڵیدابوو ساڵی ٢٠١٩ بچێتە سوریا و بەشداری لە ریزەکانی داعشدا بکات و بۆیەش دادگا ٢٢ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.

بەپێی زانیاریەکان هێرشبەرەکە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ ئازادکرابوو و لایەنگرێکی سەرسەختی ڕێکخراوی چەتەگەری داعش بووە.

ف.ق