"دەبێت کۆتایی بە رێککەوتنی سەر شەنگال بهێنرێت"

تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو لە ئەوروپا رایگەیاند، دەبێت کۆتایی بە رێککەوتنی سەر شەنگال بهێنرێت.

تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو لە ئەوروپا لە دژی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) – بەغدا لەسەر شەنگال راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا رێککەوتنی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە دژی شەنگال لە نێوان پەدەکە – بەغدا ئیدانە کراوە و ئەوەى تیادا راگەیاندراوە، ئەو رێککەوتنە هیچ بەهایەکی بۆ گەلی شەنگال، گەلی ناوچەکە، کورد، هێزە سۆسیالیست و شۆڕشگێڕەکان نییە، دەبێت بە خێرایی دەوڵەتی عێراق و پەدەکە دەستبەرداری رێککەوتنە کۆیلەککارییەکەیان ببن.

تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو راشیگەیاندووە، لە بەرامبەر تێکشکاندنی ئیرادە و ورەی گەلی شەنگال دا بێدەنگ نابین و لە دژی داگیرکەریی تورک بە دروشمی "ئێمە فاشیزم هەڵدەوەشێنین، ئازادی بەدیدەهێنین" داوا لە هەموو گەلانی ئەوروپا دەکەین شانبەشانمان تێبکۆشن و بەشدار بن لەم تێکۆشانەدا.

ژ.ت