دوای مانگێك بەسەرهێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ناتۆ كۆبوویەوە

سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانە سەربازییەکانی ناتۆ کۆدەبێتەوە و پرسی پەرەسەندنەکانی ئۆكرانیا و رەوانە كردنی هێزی زیاتر بۆ ئەوروپای رۆژهەڵات تاوتوێ دەکەن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەگەشتێك گەیشتە برۆكسلی پایتەختی بلجیكا و دەیەوێت لەگەڵ هاوپەیمانە سەربازیەكانی ناتۆ وردەكاریەكانی هاوكاری زیاتر بەئۆكرانیا و رەوانە كردنی هێزی زیاتر بۆ ئەوروپای رۆژهەڵات بخەنە بەرباس و گفتۆگوەوە و ئەوەش لەكاتێكدایە كە مانگێك بەسەر هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەرباز دەبێت.

هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی ناتۆ، سەرۆكی وڵاتانی جی 7 و هاوكاتیش یەكێتی ئەوروپاش لەبرۆكسل كۆدەبنەوە و بڕیارە بایدن بەشداری ئەو دوو كۆبووەنەوەیەش بكات و ئەمەش یەكمجارە كە سەرۆكی ئەمریكا بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا بكات.

لەهەرسێ كۆبوونەوەكەشدا، بڕیارە سەرۆكوەزیرانی ئۆكرانیا"ولودیمیر زیلنسكی" بەرێگەی ڤیدیۆیی بەشداری بكات. بەگوێرەی راگەیاندنەكانی فەرەنسا سەرۆكوەزیرانی ئۆكرانیا لەرێگەی پەیوەندییە ڤیدیۆیەكەوەیەوە داوای لەرێبەرانی ناتۆ كردووە، پشتیوانیەكی بێ سنوری سەربازی بدەنە ئۆكرانیا و بانگەشەی ئەوەشی كردووە كە روسیا لەهێرشەكانی دا بۆ سەر ئۆكرانیا چەكی فسفۆری بەكارهێناوە.

سكرێتری گشتی ناتۆ"ینس ئیستولتنبرگ" لەسەرەتای دەستپێكردنی كۆبوونەوەی رێبەرانی ناتۆ رایگەیاندووە؛ وەكو رێبەرانی  ناتۆ دەستدرێژی بێ هۆكاری روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ریسوا دەكەین و لەپشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و نیشتیمانی ئۆكرانیا بەردەوام دەبین و لەمرووەوەش هاودەنگین. ئێمە پێداگری لەسەر ئەوەشدەكەین كە بۆ كۆتاییهێنان بەم شەڕە وەحشیانەیە، بۆ روسیا تێكچوویەكی زۆر دەكەوێتەوە.

لەبەرامبەردا كۆشكی كرملین رێبەرانی رۆژئاوای بەوە تاوانباركرد كە ئەوان؛ ناسینێكی هیستریك و ناتەواویان لەسەر ئۆكرانیادا هەیە.

هـ . ب