دوایین پێشهاتەکان و دۆخی ئوکراینا

داگیرکەری روسیا لەسەر ئوکراینا کە ٢٤ی شوبات دەستیپێکردبوو بەردەوامە. شەڕ و پێکدادان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆککۆماری ئوکراینا رایگەیاند، روسیا ئامادەکاری بۆردومانکردنی لەنگەرگەی ئۆدێسا دەکات.

زیلینسکی وتی، " ئەو هەنگاوە دەبێتە تاوانێکی جەنگی و مرۆڤایەتی."

هەروەها لەنگەرگەی ستراتیژی ماریپۆل لەلایەن هێزەکانی روسیاوە گەمارۆدراوە. پرۆسەی گواستنەوەی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکە بەردەوامە.

ڤادیم بۆیچەنکۆ سەرۆک شارەوانی ماریپۆل رایگەیاند، بە هەزاران بریندار هەیە و وتی، "ئێدی ماریپۆل بوونی نییە."

بەپێی راگەیەنراوی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور کارەبا، ئاو و خواردەمەنی لە هەرێمەکە نییە.

بە کۆنتڕۆڵکردنی ماریپۆڵ پەیوەندی نێوان هێزەکانی قرم و دۆنباس دەپچڕێت.

سوپای روسیا هەروەها لە ناوەندی کیف نزیک دەبنەوە و لە دەوروبەری پایتەخت شەڕێکی قورس بەردەوامە.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری روسیا، ١٠٠ فڕۆکە، ١١٩ تانک و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش، فڕۆکەخانەی ستارۆکۆنستانتینۆڤی نێوان کیف و لڤیڤ تێکشکێنراون.

ئولیکسیت زینیکۆڤ وەزیری بەرگری ئوکرایناش وتی، " دوژمن لە کیف و خارکیف وەستێنراوە."

ف.ق