دوایین پێشهاتەکانی شەڕی روسیا و ئوکراینا

هێرشی سەربازی روسیا لەبەرانبەر ئۆکراینا لە پێنجەمین رۆژدا بەردەوامە و لەسەر سنوری روسیاش هەردوولا دەستیان بە دانوستان کرد.

هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ٢٤ی شوباتەوە بەردەوامە. شاندێکی روسیا و شاندێکی ئوکراینا بۆ دانوستان لە سنوری بیلاروسیا کۆبونەوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئوکراینا رایگەیاند، ئەوان داوای ئاگربەستی بەپەلە و کشانەوەی سەربازانی روسیا دەکەن.

زیلینسکی بانگەوازی لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە 'بێ ئەوەی کات درەنگ بکەوێت' ئوکراینا بکەنە ئەندام لە یەکێتیەکە.

بەهۆی ناڕەزایی زۆری وڵاتانی رۆژئاوا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رۆژی یەکشەمە هێزی کاریگەری ئەتۆمی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. واشنتۆن ناڕەزایی دەربڕی و وتی، " قبوڵ نەکراوە."

سوپای ئوکرایناش رایگەیاند، هێرشەکانی روسیایان لە دەوروبەری کیف تێکشکاندووە.

کیفی پایتەخت کە ناو بە ناو شەڕ تێیدا روودەدات، تاوەکو ئێستاش لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆکراینادایە.

تاوەکو ئێستا ئاماری شەڕ رانەگەیەنراوە. بەرپرسانی ئوکراینا باسی ئەوە دەکەین کە نزیکەی ٢٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کە ١٦یان منداڵن و  بە دەیان سەرباز کوژراون.

لە خارکیف کە دووەم شاری گەورەی ئوکراینایە، دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت. ئوکراینا دەڵێت، شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.

روسیا دووەمجارە کە دانی بەوەداناوە، کوژراو و برینداری هەیە، بەڵام هیچ ژمارەیەکی ئاشکرا نەکرد.

بەپێی نەتەوەی یەکگرتووەکان، زیاتر لە نیو ملیۆن ئۆکراینی ئاوارە بوون. نیوەیان روویان لە پۆڵەندا کردووە و شەپۆلی پەنابەری بەردەوامە.

روسیا بە ئامانجی وڵامدانەوەی سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا، ئاسمانی خۆی بە ڕووی ٣٦ کۆمپانیای فڕۆکەوانی وڵاتانی رۆژئاوادا داخستووە.

ف.ق