'دەوڵەتی تورک هەر شوێنێک داگیر بکات، دار دەبڕێتەوە'

زکری زێباری پەرلەمانتاری یەنەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەر شوێنێک داگیر بکات، دار دەبڕێتەوە، بارەگای سەربازی دروست دەکات و بۆ رێگریکردن لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک، پێویستە هەموو کەسێک هەڵوێستی جددی هەبێت.

هاوکات لەگەڵ بۆردومانکردن و سووتاندنی دارستانەکانی کوردستان، بە ئەنقەست سروشتی کوردستانیش وێران دەکرێت. دەوڵەتی تورک بە بیانوی ئۆپەراسیۆن و خۆگەیاندن بۆ هەرێمەکانی دیکە، لەلایەژی هێرشی داگیرکەری فراوان دەکات و لەلایەکی دیکەوە سروشت قڕ دەکات و ئاژەڵ و دار و گژوگیای کوردستان لەناو دەبات.

یەکێک لە سەرکێشەکانی ئەم قڕکردنە سەرچەتە شێخموس باباتە. بابات سەرچەتەیە و هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات. بڕینی دارەکان هەمووی لەسەر دەستی ئەوە و لە رووی گواستنەوەشەوە، خۆی ڕێکی دەخات.

٢ ساڵە بێوەستان دار لە جوودی و بەستا دەبڕنەوە

نزیکەی دوو ساڵە بڕینی دار و قڕکردنی سروشت لە جوودی و بەستا بەردەوامە. لەو شوێنانەی داری تیدا دەبڕنەوە، بارەگا دروست دەکەن. دارەکان بەە تراکتۆر و بارهەڵگرەکان رۆژە دەگوازرێنەوە. لە رووی مادیشەوە پارەیەکی زۆر قازانج دەکەن. دارەکان بۆ دروستکردنی بیناسازی و تەختەبەستیش بەکاردەهێنن.

بۆ بڕێنەوەی دارەکان، بە تایبەتی چەتەکان بەکاردەهێنریت. لە شاروچکەی سێگرکێ و هیلال هەم چەتەکان و هەم خەڵکی مەدەنی رۆژانە لە بەرانبەر ١٥٠ – ٢٠٠ لیرە، لە قلەبان، بەستا و هەرێمی تیکەرای کار دەکەن. ئەو شوێنانەی کە داری تێدا دەبڕنەوە لەژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵی سەرباز و جاشەکاندایە.

سێ جاش بە ناوەکانی مەحمود بابات و کازم بابات و سلێمان بابات کە "تەندەر" یان وەرگرتووە بۆ بڕینی دار لە بەستا، فشار دەخەنە سەر گوندنشینەکان بۆ ئەوەی بچنە پاڵ تاڵانکردنی سروشتی کوردستان.

دەوترێت کە ڕۆژانە ٣٠٠ تۆن دار لە ناوچەی تیکەرا دەبڕدرێت و بە تراکتۆر دەبرێن بۆ ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەی سێگیرکێ. دواتر لەلایەن مەحمود بابات و کازم بابات و سلێمانی باباتەوە دەفرۆشرێن.

دوای ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵەوە، ڕووبەری زیاتری تاڵانکردنی دارستانەکانی کوردستان دەستیپێکرد.  بارودۆخی ئێستاش برینی دارەکانی زیاتر کردووە.

بە دەستی جاشەکانی هەرێمەکانی بەستا، چیای جوودی و گابار دارەکان دەبڕدرێنەوە

لە گوندەکانی گردی سوور، خێرگا گرێ گوزێ، تەنورا، گرێ گێسن، چالپیژینا، باسکێ قولنگا، مێرگومار. کانیا میر، بیراتەتوم، بیراپێشوو، جنیوەر، بەروزەر، ریسۆر، ناڤیان، چیای جوودی، بەناڤیا، گرێ شیڤێ، پشتا رەشا، چەمێ مەزن و کورتا خانی بە هەزاران دار بڕاونەتەوە. ئەو دارانەی کە دەبڕدرێنەوە لە گوندەکانی ریسۆر و ناڤیان کۆدەکرێنەوە و دواتر لە ناوچەی پیشەسازی نزیل لە گوندی ئاڤگاماسیانی شڕنەخ کۆدەکرێنەوە و دواتر بۆ شارەکانی دیکە ڕەوانە دەکرێن.

دارەکان بۆ سەربازگە و هەرێمەکانی دیکەی تورکیا دەنێرن

لە ئیستادا لەو شوێنانەی کە داری تێدا دەبڕنەوە، هەم رێگە دروست دەکرێن و بەم شێوەیە بە تراکتۆر دارەکان بۆ ناوەندەکانی کۆکردنەوەی دەبرێن. زیاتریش بە چەند ئۆتۆمبێڵێک بە تابلوکانی ٠١، ٣٣، ٢٧، ٥٨، ٧٣ دەگوازرێنەوە بۆ گوندی ئاڤگاماسیانی ناوەندی شڕنەخ. لەوێش دوای ئەوەی قەپانی بۆ دەکرێت، هەندێکیان بۆ سووتاندن بۆ بارەگا سەربازیەکان بەکاردەهێنرێن و بەشێکیشی بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا دەگوازنەوە.

رۆژانە بێوەستان ٨٠ کەس دار دەبڕنەوە

رۆژانە لە سێگرکێوە ٢٠ تیم بۆ داربڕین کار دەکەن. هەر تیمێک لە چوار کەس پێک دێت، واتە رۆژانە ٨٠ کەس دار دەبڕنەوە.

هاوکات لەگەڵ قڕکردنی سروشتی باکوری کوردستان، لە باشوری کوردستانیش بە هەمان شێوە دار دەبڕنەوە. بەڵام ئەمەیان بە هاوکاری پەدەکەیە.

بە سەرپەرشتی دلێر فەرزەندە زێباری دارەکان دەبڕنەوە
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی فیدراڵ بە بڕینەوەی دار بەردەوامە. بڕینی دار لە شرناخ و دەشتاییەکەی و بە هەماهەنگی لەگەڵ پەدەکە لە هەرێمی بەرواری بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، تورکیا لە نزیک گوندی هیرۆر دەستی بە دروستکردنی بارەگایەکی سەربازی کردووە ڕاشگەیەندراوە، کە دارەکان بۆ دروستکردنی رێگە بۆ یەکەکانی پاسەوانی سنوور کە سەر بە پەدەکەن دار دەبڕنەوە.

بەپێی هەواڵەکە، بە هاوکاری فەرماندەی لیوای ١ی یەکینەکانی پاراستنی سنوور دلێر فەرزەندە زێباری،  بۆ دروستکردنی بارەگا سەربازیەکان دارەکان بڕاون و بۆ شڕنەخ ڕەوانەکراون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، دەوڵەتی تورک دەستیکردووە بە بڕینی دار و تا ئێستاش بە سەرپەرشتی هێزەکانی پەدەکە لە دولا سەخان و شەشدەران لە زاخۆ بەردەوامە.

٣ ملیۆن داریان بڕێوەتەوە

بەپێی ئاماری پارتی سەوزی کوردستان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣ ملیۆن داری بڕێوەتەوە کە زۆربەیان بە تەمەنن و لە دەڤەری بەهدینان سروشت قڕ دەکات.

زیان بە یەک ملیۆن زەوی گەیشتووە

عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هێرشی قڕکردن و تاڵانی سروشت کرد و رایگەیاند کە بەهۆی بۆردومان سوپای داگیرکەری تورک زیان بە یەک ملیپن زەوی گەیشتووە.

'هەر شوێنێک دەوڵەتی تورک بۆی بچێت، بارەگا دروست دەکات و سروشت تاڵان دەکات'
 

زکری زێباری پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) لەبارەی بڕینی دار لەو شوێنانەی کە ئۆپەراسیۆنی تێدا دەکرێت قسەی کرد و وتی، ئامانجی هێرشەکە لەناوبردنی سروشتی هەموو کوردستانە. هەر شوێنێک دەوڵەتی تورک بۆی بچێت، بارەگا دروست دەکات و سروشت تاڵان دەکات و وتی، " دار دەبڕنەوە و سروشتی کوردستان تاڵان دەکات."

زێباری رەخنەی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گرت کە لەبەرانبەر قڕکردن و هێرشی داگیرکەری بێدەنگ نەبن و وتی، " هەر چەندە فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان لایەنگری پارتە سیاسیەکانیش بن و بۆچوونیان جیاواز بێت، بەڵام پێویستە هەمووان پێکەوە ئاگاداری ئەم مەترسیەی سەر هەرێمی کوردستان هەبێت. پێویستە هەڵوێستێکی جددیان هەبێت، رێگری لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک بکەن. رێگە نەدەن سروشتی کوردستان تاڵان بکرێت."

'١٨٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی سووتێنراوە و ٢٦٠٠ ئاژەڵی کێوی لەناوچووە'

زکری زێباری ئاماژەی بە زیانەکانی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باشوری کوردستان کرد و وتی، " لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی باشوری کوردستان لەنێو باخ و زەویەکانیاندا شەهیدکراون. ١٣٣ هاولاتی بریندار بوون. ١٨٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی سووتێنراوە. ٢٦٠٠ ئاژەڵی کێوی لەناوبراوە. زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە. رێژەیەکی زۆر لە گوندەکان چۆڵ کراون، پێویستە سێ سەرۆکایەتی هەرێم بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن کە هێرشەکان بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستانە. پێویستە هەموو گەل بزانێت، هێرشی داگیرکەری بە بیانوی پەکەکە راست نییە، دەوڵەتی تورک سەروەری باشوری کوردستان داگیر دەکات و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت."

'دارەکان زیاتر لە مەتینا، گارە و ئاڤاشین دەبڕن'

زێباری راشیگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە مەتینا، گارە و ئاڤاشین دار دەبڕێتەوە و وتی، " هەر شوێنێک کە دەوڵەتی داگیرکەر بۆی بچێت، بارەگا دروست دەکات و دار دەبڕێتەوە. دارەکان هەندێکیان بۆ بارەگاکانی خۆی و هەندێکیان بۆ بازرگانی بەکار دەهێنێت."

ساڵی ٢٠٢١ لە باشوریش بە بەردەوامی داریان بڕیوەتەوە

سوپای داگیرکەری تورک دوای ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد، لە مەتینا، ئامێری و زۆر شوێنی دیکە بێوەستان بۆردومانی کردووە و داری بڕیوەتەوە و دارستانەکانی سووتاندووە.

- سەرباز و جاشەکانی تورک دوای وێرانکردنی گوندەکانی حەفتانینی سەر بە زاخۆ، دەستیان بە تاڵانکردن و وێرانکردنی سروشتی ئامیدی کرد. لە نزوریایی زەندورا و دەرارێی مەتینا دەستی بە دار بڕێن کردووە.

- جاشەکانی تورک دارستانەکانی گوندی کێریا دێرێی هەرێمی رێکانیان بڕیەوە.

- بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە ئاماری کار و چالاکی ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا کرد. فەرمان عومەر وتەبێژی پۆلیسی دارستان وتی کە ئەمساڵ بەهۆی دابەشنەکردنی نەوت، لە سنوری هەلەبجەش دارێکی زۆر بڕاوەتەوە.

- بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورک لە بەرزاییەکانی ئامێدی لە دارستانەکانی گوندی یەکمالەی هەرێمی بەرگارێ ئاگر کەوتەوە."

ف.ق