فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شوێن و جێگەی هاووڵاتیان بۆردومان دەکات

سوپای داگیرکەری تورک کە لە گارێ بە سەختی تێکشکاوە ، ئەمڕۆ بە فڕۆکە هێرشی باشووری کوردستانی کرد. گوندەکانی زەرگە، ئیندزی، بێی ڕەش و چیای دەرەبێ و بێرمەکی قەندیل بۆردامانکرا.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک  لە کاتژمێر ١٢:٠٠ گوندەکانی زەرگەلێ، ئیندزێ، بێی ڕەش لەگەل چیای دەرەبێ و بێرمکە-ی قەندیلی بۆردومانکردووە.

بۆردومانەکە زۆر لە نزیکی گوندەکانەوە ڕوویداوە و بە زۆری ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومانکراوە. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی مادی زۆر بەر باخ و ڕەزی هاووڵاتیان کەتووە.

بەهۆی بۆردومانەوە منداڵان ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە.

فڕۆکەی چاودێری و شەڕ بەسەر ئاسمانی قەندیلەوە دەفڕن.

ک-ش