فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەر چیای ئاسوس و ناوچەی شارباژێری سلێمانیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردوومانی چیای ئاسۆس و ناوچەی شارباژێڕ دەکەن و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراوە.

کامەران حەسەن قایمقایمی شارۆچکەی ماوەت، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی نیو کاتژمێرە بۆردوومانی چیای ئاسۆس و ناوچەی شارباژێڕ دەکات، بۆردوومانەکە تەنها دوو کیلۆمەتر لە ناوەندی گوندی گەڵاڵەوە دوورە.

بە وتەی کامەران حەسەن، چوار جار بە چڕی بۆردوومانیان کردووە لە چوار ناوچەی جیاواز، هەر ناوچەیەک زیاتر لە جارێک بۆردوومان کراوە، تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە نەزانراوە.

ف.ق