فیستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز لە زوریخ دەستیپێکرد

٩مین فیستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز یەکێک لە پێشەنگەکانی ژنانی کورد و پەکەکە لە زوریخ دەستیپێکرد.

٩مین فیستیڤاڵی ژنان هەموو ساڵێک لە سویسرا بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کورد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەنە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجان کە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکران، ئەنجام دەدرێت لە زوریخ دەستیپێکرد.
 

فیستیڤاڵە بە دروشمی 'بەرخۆدان بکە، خۆت رێکخستن بکە. ئازاد بکی ' ئەنجامدرا.

دوای ئەوەی جەماوەر کۆبووە. بەرنامەکان دەستیان پێکرد. جەماوەر بۆ یادکردنەوەی شەهیدان بە تایبەتی ساکینە جانسز خولەکێک بەپێوە وەستان. کۆمیتەی ئامادەکار کە لە ٢٨ دەزگای ژنان پێک دێت، بەشداریان لە فیستیڤاڵەکەدا کرد.

دوای قسەکردن، لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردی سویسرا، زۆزان سەرحەد قسەی کرد. سەرحەد ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە کرد و وتی، " یەکێک لە کادرە پیشەنگەکانی تەڤگەری ژنانی کورد ساکینە جانسز و تێکۆشەرانی دیکە فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ناوەندی ئەوروپا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکران. ئەمرۆ دەوڵەتی داگیرکەر لە زاپ و ئاڤاشین لەدژی گەریلاکانی ئازادی هێرشی دڕندانە ئەنجام دەدات."

سەرحەد باسی ئەوەی کرد لە سایەی بەرخۆدانی بێوێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێزەکانی گەریلا ئەمڕۆ دەتوانن لە زوریخ فیستیڤاڵ ئەنجام بدەن.

دواتر هونەرمەدن بەرفین دەمیر گۆڕانی و هونەرەکەی پێشکەش کرد.

فیستیڤاڵەکە بە هەڵپەڕکێ و جۆش و خڕۆش بەردەوامە.

ف.ق