گەمارۆ دەخرێتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئیماراتی، چینی و ئێرانی

بەهۆی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێرانەوە چەند كۆمپانیایەكی ئیماراتی، چینی و ئێرانی گەمارویان دەخرێتە سەر.

ئەمریكا ژمارەیەك لەكۆمپانیا چینی و ئیماراتی و تۆڕێك لەكۆمپانیای ئێرانی بە هۆی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێران گەماروی خستە سەریان.

بەگوێرەی ئاخاوتنی بەرپرسانی ئەمریكی ئەم گەمارویانە بەهۆی نەبوونی رێككەوتنی ئەتۆمی لەنێوان هەر دوو وڵاتدا پێكهاتووە.

دانۆستاندنەكان بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی بەرجام كە ماوەی ساڵێكە بەردەوامە، بەبێ ئەنجام ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆیتەرز، برایان نلسۆن، جێگری تێكۆشان لەبەرامبەر بەتیرۆریزمی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا ووتوویەتی:"ئەمریكا لەشوێن رێڕەوی دیبلۆماسی و بەكاریگەر بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی دوو لایەنە و كردەیی بەرجامدا دەگەڕێت.

لەهەمانكاتدا، راشیگەیاندوە؛ نەبوونی رێككەوتنی دوولایەنە، ئەمریكا لەهەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ سنورداركردنی هەناردەی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێران.

نلسۆن هاوكات ئەوەشی ووتووە؛ ئەمریكا ئەو تۆڕەی لەئێران بۆ دەربازبوون لەگەماروەكان كار دەكات، ئاشكرا دەكات.

ف.ق