گرێتا تونبێرگ و هاوڕێکانی بەشداری چالاکی بۆ ناگەهان ئاکارسەل بوون

لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، چالاکوانی ژینگەپارێز گرێتا تونبێرگ و هاوڕێکانی بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد، بۆ ناگەهان ئاکارسەل رێکخرابوو.

بۆ ئیدانەکردنی تیرۆی ناگەهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، کە لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا، لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکییەک رێکخرا. چالاکییەکە لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئامارای ژنانی کورد لە گەڕەکی درۆتینگگاتان بەڕێوەچوو. جگە لەکورد، چالاکوانی ناوداری ژینگەپارێز گرێتا تونبێرگ و هاوڕێکانیشی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. چالاکوانان لافیتەى "کۆتایی بە فرۆشتنی چەک بە تورکیا" بهێنن بەرزکردبووە.

'تێکۆشانی ئێمە لە یەک جیا نییە'

گرێتا تونبێرگ لە چالاکییەکەدا وتی: "ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە بۆ پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد. هیچ شتێکی نوێ نییە،  کە ژنان بەم شێوەیە دەکوژرێن، بەڵام ئەم جۆرە ئیدانەکردنانە گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر دەنگ بداتەوە. ڕووداوەکانی ئێران لە بەرنامە و ڕۆژەڤی جیهانیدان و ئەمەش شتێکی ئەرێنییە. بۆ ئەوەی مرۆڤ هۆشیار بێت و بەرەنگاری و بەرهەڵستی بکات، نابێت کۆمەڵکوژییە ببێتە ئامرازێک، بەڵام هێشتا دەتوانم بڵێم، کە بووەتە هیوایەک. تێکۆشانی هەموومان لە ناوچە جیاوازەکاندا لە یەک جیاواز و دابڕاو نین. کوردان تێکۆشەر و جەنگاوەری زۆر ئازان. با بەردەوام بن. ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوان دەبین و پشتیوانیان لێدەکەین. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو شوێنێکی جیهان دەنگی داوەتەوە، ئەوەش نیشانەی بەرخۆدانی ژنان و تێکۆشانی گەلی کوردە".

تونبێرگ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تێکۆشانیان بۆ ژینگەش بەرخۆدانێکە و نیشانی دەدات، کە ژنان و سروشت وەک یەکن و وتی: "زۆر لایەن ئەوە نابینێنێت، کە ژنان و سروشت یەک یەکە و یەک پارچەن. هەندێک جار ژینگەپارێزەکانیشمان ئەمە نابینن".

لە چالاکییەکەدا هەموو بەشداربووان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان پێکەوە وتەوە.

ژ.ت