هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێمان ئارارات زەرزان دەکەینەوە

هەپەگە رایگەیاند، هاوڕێیان بێریڤان ئۆنال (ئارارات زەرزان)، ساڵی رابردوو بەهۆی هەورەتریشقەوە شەهید بووە و وتی، ئارارات زەرزان لە هەموو ساتێکدا بە تێکۆشانەکەی داستانی نووسی و بوو بە میلیتانێکی فیدایی.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە کە بە هەورەتریشقە شەهید بووە.

راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاورێکەمان ئارارات زەرزان ١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەهۆی هەورەتریشقەوە شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئارارات زەرزان

ناو و پاشناو: بێریڤان ئۆناڵ

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: لالە و سەییدخان

کاتی و شوێنی شەهادەت: ١ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

هاوڕێمان ئارارات لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی لەدایک بووە و لە تەمەنی گەنجێتیدا تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆی ناسیوە. هاوڕێمان ئارارت لەناو کۆمەڵگایەکی وڵاتپاریزدا گەورە بوو کە لەناو تێکۆشانی ئازادیدا باجی زۆریان داوە و لە بەرانبەر دوژمنی داگیرکەر هەموو کاتێک تێکۆشانیان کردووە و سەریان دانەنەواندووە. هاوڕێمان ئارارات کە لە کاتی خوێندنی زانکۆدا بەشداری لە کاری گەنجاندا کردووە، بەم شێوەیە دەستی بە تێکۆشان کرد، بۆ ئەوەی گەنجانی کورد زانا ببن و روو لە چیاکانی کوردستان و ریزەکانی گەریلادا بکەن پێشەنگایەتی کرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورک زۆر جار دەستیگیری کرد  و بەو شێوەیە هەوڵیاندا لە تێکۆشان دووری بخەنەوە. بەڵام هیچ کاتێک سەری لەبەرانبەر فشار و هەڕەشەکانی دوژمن دانەنەواند و بەردەوامی بە تێکۆشانەکەیدا. وەک ژنێکی کوردی گەنج کە لە شارە گەورەکانی داگیرکەران گەڕانی خۆی بۆ ئازادی فراوان کرد، خۆی رادەستی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست نەکرد  و هەڵوێستێکی بەهێز هەبوو و زۆر بە تێگەیشتوویی تێکۆشانی کرد، لە هەموو ساتەکانیدا لەناو ریزەکانی تێکۆشاندا، هەوڵیدا لەسەر رێچکەی رێبەرتی تێبکۆشێت و ببێتە درێژەپێدەری رێگای رۆناهی و بێریڤانەکان.

هاوڕێ ئارارات هەموو ساتەکانی ژیانی بە تێکۆشان تێپەراند

هاوڕێمان ئارارات کە راستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بینی، لەدژی کردەوەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هەڵوێستێکی رادیکاڵ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. دوای ماوەیەکی کورت لە بەشداریکردنی، کەسایەتی، هەست و هزری خۆی زۆر گۆڕی و بووە میلیتانێکی زیرەکی ڕێبەرتی. بۆ ئەوەی لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، لەدژی قڕکردن لەسەر کوردستان ببێتە وڵامێک و پووچەڵی بکاتەوە، بێوەستان تێکۆشانی کرد. هاوڕێمان ئارارات  لە هەموو کارێکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەرکەکانی جێبەجێ کرد و بە سەرکەوتنێکی گەورەوە ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بەجێهێنا. هەموو ساتەکانی ژیانی کردە داستانی سەرکەوتن، بووە خاوەن کەسایەتیەکی میلیتانی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ. بەو ئاستەی کە لە پێوانەی ئازادی ژندا بەدەستیهێنا، بە هاوڕێیەتی بەهێز، بە پێکەنین و فیداکاری پسپۆڕ بووە فەرماندەیەکی نمونە لەناو یەژا – ستاردا. هاوڕێمان ئارارات بە هەڵویستی خۆی لەسەر هێڵی فیدایی ڕێکخستنی کرد، پەروەردەکردنی هاوڕێکانی، بە‌هێزکردن لەسەر هێڵی فیداییبوون و قوڵبوونەوە لەسەر گەریلایەتی مۆدێرن، کردە ئامانج و زۆر هاوڕێی خۆی پەروەردە کرد. هاوڕێ ئارارات کە هەموو هاوڕێکانی خۆشیان دەویست و ڕێزیان دەگرت، بە گەڕانێکی بەهێز بەدوای راستیەکان و بەشداریەکی بێ حساب بووە یەکێک لە فەرماندە فیداییە پێشەنگەکان.

سەرخستنی ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە لەلایەن شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە ڕەنجێکی زۆر و فیداکاریەکی گەورەوە، بە میراس بۆمان ماوەتەوە و بۆ بەجێهێنانی خەیاڵێ شەهیدانمان، هەوڵدان بۆ سەرکەوتن تاکە ئامانجی ئێمەیە.

لەسەر ئەم بناغەیە، سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا لە بنەماڵەی هێژا و وڵاتپارێزی هاوڕێمان شەهید ئارارات و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەن."

ف.ق