ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
" لەچوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' لە دەرسیم هەتاکوو مەتینا لە ئاسمان و زەوییەوە لەدژی داگیرکەران چالاکی گەریلا بەردەوام دەکات.
زانیاری ورد دەربارەی چالاکی هێزەکانمان بەم شێوەیە:
' لە دەرسیم ٢ داگیر کەر کوژران'
ڕۆژی ٩ی گوڵان گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دەرینکۆی ناوچەى خۆزاتی دێرسیم لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بووەتەوە ٢ سەربازی داگیرکەر سزادراون و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران ناوچەکەیان بە هەلیکۆپتەر گولە بارانکرد.
ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەئ فەرماندەی نەمر هاوڕێ زین ئەڤێستا و یەڵماز دەرسیم ئەنجامدرا.
'چالاکی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال'
هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ؛
٩ی گوڵان کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە هەرێمی مەتینا لە سەر گردی زەندوورا لە ئاسمانەوە داگیرکەران کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا سەرکەوتووانە داگیرکەران کرایە ئامانج.
١٠ی گولان کاتژمێر ١٠:٠٠ خولەک لە هەرێمی مەتینا لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورا لە ئاسمانەوە چالاکی ئەنجامدرا. چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.
' هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور'
لە چوارچێوەی ' هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابووردا؛
٩ی گوڵان کاتژمێر ١٠: ٣٠ لە هەرێمی مەتینا داگرکەران لەسەر گردی شەهید چیا لە قادی دەرارێ کاتێک داگیرکەران ویستیان بکەونە گردەکە گەریاکان هەڵیانکووتایە سەریان و بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە نزیکەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٦داگیرکەر کوژران. هەروەها هاورێیانی ئێمە چەکدار و کوورتای بە شیوەیەکی فیدایی شەڕیانکرد و کاتێک ویستیان چەکی سەربازانی تورک هەڵبگرن کەوتنە ناو شەڕێکی دژوار. لەو شەرەدا هەر دوو هەڤالی ئێمە بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.
لەو چالاکییەدا بە گشتی ٦داگیرکەر سزادران. هەروەها ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە بریندار بوون زۆرە. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان تۆپ بارانکرد و کوژراوو بریندارەکانی خۆیان گواستەوە.
٩ی گوڵان لە کاتژمیر ١٣:٣٠ و ١٤:٠٠دا لە هەرێمی گارێ دەورووبەری گوندی ئەشکەوتێ-ی مەیرۆکێ بە فڕۆکەی جەنگی ٧جاران بۆردومانکرا. لەو بۆردومانەدا هاورێیەکی ئێمە بە ناوی چیا شەهید بوو و هەڤاڵێکی ترمان بریندار بوو.
زانیاری دەربارەی هاورێی شەهید چیا دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
'بۆردومانی ئاسمانی'
سوپای تورک بە تۆپخانە، هاوەن، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
زانیاری ورد دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک؛
٩ی گوڵام کاتی نیوەڕۆ لە قادی کێستە و گردی زەندوورای مەتینا بە تۆپخانە و هاوەن کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ناوچەکە ئاگری تێبەردرا.
٩ی گوڵان کاتژمێر ٢١:٣٠ هەتاکوو ٢٣:٣٠ لە هەرێمی مەتینا گردی زەندوورای مەزن و قادی دەرارێ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.
٩ی گوڵان لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢٢:٣٠ و ٠٠:٠٠ قادی شووکێ، مەرڤانۆس و مام رەشۆی ئاڤاشین لە ژێر چاودێری هەلیکۆپتەردا بوو.
١٠ی گوڵان کاتژمێر ٠٠:١٠ قادی کارکەر لە زاپ بۆردومانکرا.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.:
ک-ش