هەپەگە: لە ئامەد ٦ گەریلای ژن شەهید بوون
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر قادی شەهید ڕەمزی لە ئامەد ٦ گەریلای ژن شەهید بوون.
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر قادی شەهید ڕەمزی لە ئامەد ٦ گەریلای ژن شەهید بوون.
ڕاگەیەنراوی ناوەندی چاپەمەنی هەپەگە بەم شێویەوە:
'لە زەندوورا چالاکی ئاسمانی'
' هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال؛
١٠ی گوڵان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٣:٠٠لە هەرێمی مەتینا لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورا لە ئاسمانەوە ٢چالاکی ئەنجامدرا. لە هەردوو چالاکییەکەدا گورز لە داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورا درا.
"لە ئامەد هێرشی داگیرکاری و شەڕ''
٢٧ی نیسان لە قادی هەزەلێ-ی هەرێمی شەهید ڕەمزی لە ئیالەتی ئامەد، سوپای تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە هەندێک شوێندا کامێرای وێنەگرتنیان دانا. دواتر ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی ٢٨ی نیسان بەرفراوانتر بوو و ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە نزیک گوندی کۆرتێ لەنێوان هێزەکانی ئێمە و دوژمندا شەڕ هاتە ئاراوە. لە دەسپێکی شەڕەکەدا بە دەیان داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکیش برینداربوون. لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ داگیرکەر پاشەکشێی کرد و ناوچەکەی بۆردومانکرد. دواتر لە کاتژمێر ٠٦:١٠ هەتا ٠٧:٤٠ سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەی تۆپبارانکرد. لەو شەرەدا کە بە درێژایی رۆژ بەردەوام بوو هاوڕێیانی ئێمە نۆژین، بەرفین، بەسێ، ئێسەر، ژیان و تێکۆشین بە قاررەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لەو ناوچەیەدا لە ٥ی گوڵان کۆتایی هات.
بە هۆی شەهید بوونی هاورێیانی ئێمەوە لەو شەڕەدا ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری ورد دەربارەی ناسنامەی ئەو ٦ گەریلا شەهید بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
' هێرشی ئاسمانی'
سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بۆردومان دەکات.
زانیاری ورد دەربارەی بۆردومانی سوپای تورک :
١٠ی گوڵان لە کاتژمێر ١٤:١٠ گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا. هەمانڕۆژ لە کاتژمێر ١٢:٠٠هەتاکوو ٢٢:٠٠ قادی کێستە و گردی زەندورا بە هەلیکۆپتەر بەردەوام بۆردومان کرا.
١٠ی گولان کاتژمێر ١٩:٣- گردی سێدا و گەلی چەمچۆ-ی زاپ بۆردومانکرا. بەو هۆیەوە ئاگر لەناوچەکە کەوتەوە.'
١٠ی گوڵان لە کاتژمێر ٢١:٠٠ هەتاکوو ٠٠:٣٠ قادی شۆکێ، مەرڤانۆس و مام رەشۆ-ی ئاڤاشین بۆردومان کرا.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.
ک-ش