هەپەگە: لە ئاسمان و زەوییەوە گورز لە سوپای داگیرکەری تورک وەشێنرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاسمان و زەوییەوە گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. لەم چالاکییانەدا ٣ حەشارگە لەناوبران و داگیرکەرێک سزادرا.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاسمان و زەوییەوە گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. لەم چالاکییانەدا ٣ حەشارگە لەناوبران و داگیرکەرێک سزادرا.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"یەکینەی شەهید ئاخین موش:
٦ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار بە ئامرازی ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و حەشارگەیەک لەناوبرا.
٩ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار بە ئامرازی ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و حەشارگەیەک لەناوبرا.
٧ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار بە ئامرازی ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و حەشارگەیەک لەناوبرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٧ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:١٩ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٩ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٥٦ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەڵێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
لە هەرێمی مەتینا:
٨ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مەتینا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. ئەم چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا و گورز لە حەشارگەیەک وەشێنرا.
٨ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ٢٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ هێزەکانمان دەستیان لە هەلیکۆپتەرەکان کردەوە، پاش دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون گۆڕەپانەکە جێبهێڵن.
٩ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤: ٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەر مەتینا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزا درا.
لە هەرێمی خواکوڕک:
٩ ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٠:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
٧ و ٨ و ٩ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
٨ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:
٦ و ٧ و ٨ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای قەلە و شەهید شەریف و سنین و بەربزین و لۆلان و خنێری سەروو ١٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی هەفتەباخ و دێڕەشە و زێڤکێ و سێدارێ و ئاڤتەهلێ و سیانێ و ئەرگەنێ ١٠ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای جودی و چیای بەهار ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و شیلازێ ٤ جار، بە گشتی ٣١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
٧ و ٨ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای جودی و چیای بەهار ٢٥ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کران".