حوسیە یەمەنیەکان بۆ ماوەی ٣ رۆژ ئاگربەستیان راگەیاند

حوسیە یەمەنیەکان لەنێو خۆیان و هەم لەدژی هێرشەکانی سعودیە بۆ ٣ رۆژ ئاگربەستیان راگەیاند.

محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حوسیەکان لە تویتێکدا وتی، " هێرشەکان لە رێگەی درۆن و هێرشە موشەکیەکان و هەموو چالاکیە سەربازیەکانیان بۆ ماوەی ٣ رۆژ دەوەستێت.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر سعودیە دەست لە گەمارۆ بهێنێت، ئەوانیش کۆتایی بە هێرشەکان دەهێنن و ئەگەر هێزە بیانیەکان لە یەمەن بکشێنێتەوە، ئاگربەستەکە هەمیشەیی دەبێت.

دوای ڕیزە هێرشێکی حوسیەکان بۆ سەر هێزەکانی سعودیە، ئاگربەست راگەیەنرا.

ف.ق