هێزەکانی گەریلا لە دەرسیم لە ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشیاندا: داگیرکەرێک سزادرا

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم لە ئۆتۆمبێڵێکی سوپای تورکیاندا کە بەرەو بارەگای ئاموتکا دەچوو. بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە رایگەیاند:

"٣ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٤٠٠ ئۆتۆمبێڵێکی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم بەرەو بارەگای ئاموتکا دەچوو و لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. لە دەروازەی بارەگاکە لە نزیکەوە لە بارەگاکەدرا. لە چالاکیەکەدا بەپێی زانیاریەکان لانیکەم داگیرکەریک سزادرا. لە هەمان ناوچە ٥ فۆتۆکێش لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران. بەهۆی هێرشی هەلیکۆپتەرەکان و بەکارهێنانی چەکی قۆڕس لە دەرەکۆی ئاگرکەوتەوە.

لە هەرێمی حەفتانین و لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا:

٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران لە گردی کۆخێی مەلا یەحیای دەڤەری کەشانێ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، لە جالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ، ٣١ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ و ٠٠٩:٢٠٠ لە دەڤەری کوروژەهرۆ و ساجا فڕۆکەکان هێرشیان ئەنجامدا.

٢٩ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ و ٠:٣٠ لە هێڵی قەشوری هەریمی مەتینا جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد.

٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠ دەوروبەری شاروچکەی چەمانکێی شاری دهۆک و دەوروبەری گوندی مەیروکێ و دەڤەری دەشتی کافیا لەلایەن فرۆکەکانەوە بۆردومانکران.

٢٩ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە دەڤەری گرێ سوری هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکران. ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٠ و ٠٢:٤٠ لەسەر ئاسمانی گردی سور، گردی سلێمان و گردی سپی جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٣٠ فڕۆکەکانی شەڕ ئاڤی لۆلان، گردی ئەشکەوت و گردی شەهیدانی خواکورکیان بۆردومان کرد.

٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٠٠ لە بارەگای سنوریەوە دەڤەری سیدای زاپەوە بە ئۆپوس تۆپباران کرا.

٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ – ٠٩:٠٠ دەڤەری چەمچۆ و سیدا لەلایەن فرۆکەکانەوە بۆردومانکران."

ف.ق