هێزەکانی عێراق بە زەبری چەک دەیانەوێت چواردەورەی مەخمور بگرن

هێزەکانی عێراق ئەم جارەیان بە هێزێکی زۆرەوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و دەیانەوێت لە دەوروبەری کەمپی پەنابەران خاڵی سەربازی دروست بکەن، پەنابەرانیش خۆڕاگری دەکەن.

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵ دەدات لە دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) خەندەق لێبدات، تەلبەندی بکات و خاڵی سەربازی بەدەوریەوە دروست بکات.

لە دژی ئەوە خەڵکی مەخمور ٩ رۆژە لە بەرخودان و خۆڕاگریدان.

لەم ساتانەی سەرلەبەیانیدا جارێکی دیکە سوپای عێراق بە هێزێکی گەورەوە کەوتوونەتە ناو جموجۆڵ و ویستیان بنکەی سەربازی دروست بکەن.

خەڵکی کەمپەکە دژی ئەوە وەستاونەتەوە و لەئێستادا لە دژی ئەو هەوڵانە خۆڕاگری دەکەن.

هـ . ب