ئەو ویدیو و وێنانەی لەمانگی دەستگردەكانەوە لەبەرەبەیانی رۆژی هەینی، یانزدەی ئادار بەدەستخراون، گۆڕانكاریەكی بەرچاو لەشێوە و فۆرمی بەجێ بوونی هێزە سەربازیەكان و هاوكات چۆنیەتی جموجۆڵ و بەجێ بوونی كاروانە گەورە عەسكەریەكانی روسیا بەرەو كەیڤ نیشاندەدەن.
بەرێوەری ژووری فریاكەوتنی ئۆكرانیا رۆژی هەینی رایگەیاند؛ بەهۆی هێرشە ئاسمانیەكانی روسیا لەناوچە مەدەنیەكان لەشاری دەنیپرو هاوڵاتیەك شەهید بووە.
بەرێوەبەرایەتی فریادكەوتنی لەراگەیندراوێكدا، رایگەیاندووە؛ لەشاری دنیپرو بەهۆی سێ هێرشی ئاسمانی هێزەكانی روسیا، دایەنگەیەك، باڵەخانەیەكی هاوڵاتیان و كارگەیەكی دروستكردنی پیڵاو كراونەتە ئامانج و هاوڵاتیەكی مەدەنیش كۆژراوە.
ف.ق