خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا بەردەوامە

لە فەڕەنسا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا ئیمانوێڵ ماکرۆن و مارینە لی پینی توندڕەو ڕکابەرایەتی دەکەن. ئەو دەنگدەرانەی کە بایکۆتیان هەڵبژاردبوو، هەڵبژاردنەکە یەکلایی دەکەنەوە.

لە خولی یەکەمدا کە دوو هەفتە لەمەوبەر ئەنجامدرا، سەرۆککۆمار ئیمانوێڵ ماکرۆن لەسەدا ٢٨ دەنگدەکان و لی پینیش لەسەدا ٢٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  کاتژمێر ٠٨:٠٠ ناوەندەکانی دەنگدان کرانەوە و تاوەکو کاتژمێر ١٩:٠٠ و ٢٠:٠٠ دەنگدەران دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

داوا لە نزیکەی ٤٩ ملیۆن کەس دەکرێت کە دەنگ بدەن، لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر پارتی سیاسی، سەندیکا و ڕێکخراوەکانی مەدەنی داوایان کردبوو دەنگ بە ماکرۆن بدەن.

هەڵوێستی ئەو کەسانەی کە بایکۆتیان هەڵبژاردبوو یەکلاکەرەوەیە

بە تایبەتی بەرەیەکی چەپی نارازی لەدژی ماکرۆن هەیە. بەپێی راپرسیەکان زۆربەی ئەندامانی بەرەی چەپ لەگەڵ بایکۆتدان.

ئەم بەرەیە رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی دووەم بگۆڕێت.

لە هەمان کاتدا لە ١٢ و ١٩ حوزەیراندا هەڵبژاردنی گشتی لە فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت. ماکرۆن و لی پین بۆ ئەوەی وڵات بەڕێوەببەن، پێویستە زۆربەی دەنگەکان بەدەست بهێنن.

ف.ق