کەجەکە داوای کرد رێگری لە هەوڵەکانی پەدەکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ بکرێت

کەجەکە رایگەیاند، " ئێمە بانگ لە گەلی کورد ، ڕۆشنبیران ، نووسەران ، هونەرمەندان و هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد دەکەین کە بەرپرسیارێتی وڵاتپارێزی خۆیان لە بەرامبەر ئەو هەنگاوانەی پەدەکە بگرنە ئەستۆ کە رێگری لە شەڕی دژ بە گەریلا بکەن."

راگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەو شێوەیەیە:

١٠٠ ڕۆژە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە. هەروەها گەریلاکان لە بەرانبەر هێزێک کە بە هەموو دەرفەتەکانی هێرش دەکات و دووەم هێزی ناتۆیە، بە خواستێکی مرۆییەوە بەرخودان دەکەن. گەریلاکان چەندین مانگە سوپای تورک دەهەژێنن. ئەمە بەرخۆدانی هەموو خەڵکی کوردستان و بەرخۆدانی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوینە. ئەم تێکۆشانە بۆ هەبوونە و لە دژی هێرشی قڕکەر، گەورەترین بەرخۆدانی شکۆداری مێژووی گەلی کوردە.

لە وەها بارودۆخێکدا کە گەریلا لە بەرانبەر ئەم هێرشە قڕکەر و داگیرکەریە بەرخۆدان دەکات، گەمارۆدانی هێزەکانی گەریلا لە لایەن پەدەکەوە، وەک چەقۆیەکە  بپچوونە ناو هێزەکانی گەریلا، دەیەوێت پەیوەندی نێوان هێزەکانی گەریلا بپچڕێنێت، بەو واتایە دێت کە سوپای تورکیا پشوو بدات و پشتگیری داگیرکەرانە. ئەم هەنگاوانە هەرچەندە گەلی کورد و ڕای گشتی کورد بە توندی دژایەتی دەکەن ، بەڵام ئەوە دەگەیەنێت کە پەدەکە لە دژی گەریلا دەست بە شەڕ دەکات. ئەگەر پەدەکە پشتگیری نەکردیە و نەبوایە خاوەن هەڵوێستێکی بەم شێوەیە گەریلا کاریگەرتر شەڕی دەکرد. دەوڵەتی تورک وەک ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوو دەشکا و پاشەکشێی دەکرد.

پێویستە پارتی دەست لە هەنگاوە مەترسیەکانی هەڵبگرێت

ڕۆژی 29ی تەموز، هێزە سەربازییەکانی پەدەکە، بۆ شکاندنی پەیوەندی نێوان هێزەکانی زاپ و ئاڤاشین بپچڕێنن، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە ناوچەی چەمچۆ دەستپێکرد. هەرچەندە هێزەکانی گەریلا هۆشدارییان داوە، کە ئەمە ڕاستەوخۆ بە واتای شەڕ کردن لە دژی گەریلا دێت، بەڵام هێزە سەربازییەکانی پەدەکە چوونە ناو ناوچەی گەریلاوە. لەسەر ئەمەش دوای گفتوگۆیەکی کورت ، خەڵکی ناوچەکە تنێوەندگیریان کرد و ڕێگەیان نەدا گرژیەکە گەشە بکات . هێزەکانی پەدەکە کشانەوە، بەڵام هێز لەبەردەم ناوچەکانی گەریلادا بڵاوەپێکراوە. هەڵوێستی گەل لە بەرامبەر ئەو هێزە سەربازیانەی پەدەکە کە دێنە ناوچەکانی گەریلا و رووی چەکەکانیان رووبەرووی گەریلا دەکەن، هەم شانازیە و هەم بە واتای بانگەوازی بۆ پەدەکە دێت کە واز لەو سیاسەتانە بهێنێت.

سەرەڕای ئەو جموجوڵە لەسەر ناوچەکانی گەریلا کە بە واتای شەڕی ئاشکرا دێت، یەکینەیەکی گەریلا گەمارۆ دراوە. زانیاری هەیە کە هێرش بۆ سەر ئەو یەکینەیەی گەریلا ئەنجامدراوە، هەندێکیان شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئەم هێرشانەی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکان، پشتیوانی بۆ دەوڵەتی تورک بە واتای شەڕێکی ئاشکرا دێت. ئەم جۆرە هەنگاوانە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر داهاتووی کورد دروست دەکات و دەبێتە هۆی داگیرکاری و هێرشی بکوژانەی دەوڵەتی تورک کە دوژمنایەتی کورد و کورد بە دوای خۆیدا دەهێنێت. هیوامان ئەوەیە کە پەدەکە ئەم هەنگاوە مەترسیانە ببینێت و ئەم هەنگاوە بوەستێنێت.

لە وەها بارودۆخێکدا کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکات ، نزیکایەتی گەمارۆدانی گەریلا بۆ بڕینی گەروی گەریلا و بەستی دەست و پێی گەریلا ، پەدەکە دەیەوێت بەو قسەیەی" ئێمە حکومەتین ، دەتوانین لە هەموو شوێنێک بین " هێرشەکان بە رەوا پیشان دەدات. ئەم نزیکبوونەوەیە بەو واتایە دێت کە من دەچمە ناو ناوچەی گەریلا و لەگەڵ سوپای تورک ئەو ناوچانە لە دەست گەریلاکان ڕزگار دەکەم. واتە لەگەڵ سوپای تورکیا دەچێتە ناو شەڕەوە ئەمە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت تێبگەیەنرێت . ماوەی ٤٠ ساڵە سوپای تورک هەوڵی داوە بچێتە ئەو ناوچانەوە، بەڵام لە بەرامبەر بەرخۆدان لە بەرامبەر گەریلاکاندا سەرکەوتوو نەبوو. گەلی کورد دەزانێت کە چۆن ساڵی ٢٠٠٧ دەوڵەتی تورک چ شکستێکی هێنا. لە وەها بارودۆخێکدا کە دەوڵەتی تورک هێرشێکی نوێی دەستپێکرد، هیچ هۆکارێکی ڕاست نییە بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەکانی پەدەکە بچنە ئەو شوێنانەی ٣٠ – ٤٠ ساڵ پێش ئێستا بەجێیان هێشتبوو. گەلی کورد و دەسەڵاتی سیاسی کورد ناتوانن ئەمە قبوڵ بکەن.

هەڵوێستی پەدەکە دەسکەوتەکانی کورد دەخاتە مەترسییەوە

ماوەی ٤٠ ساڵە گەریلاکان لە هەردوو بەرەی ئەم چیایانەوە شەڕی سوپای داگیرکەر و قڕکەری تورک دەکەن. ئەو پەدەکە کە ئێوە ناتوانن لە هەردوو بەرەی چیا شەڕ بکەن، بەو واتایە دێت کە وەک دەوڵەتی تورک، دژی بەکارهێنانی یەکێتی جوگرافییە لەلایەن گەریلاکانەوە. پەدەکە بە وتنی "دەتوانم بۆ هەموو شوێنێک بڕۆم، گەریلا ناچار دەکات ئەو ناوچانە بەجێبێڵن کە ٤٠ ساڵە تێیدا شەڕ دەکەن و هەزاران شەهیدیان داوە" بەپێی داواکارئ دەوڵەتی تورک دەجوولێنەوە و جێبەجێکردنی ئەمە بە واتای ڕێگرتنە لەو شەڕەی کە گەریلا لە دژی دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات. ئەو گەریلایەی کە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بەڕێوەی دەبەیت، وەک سوپایەکی سیستەم شەڕ ناکات. هەموو ناوچەکانی جوگرافیای کوردستان بەکاردەهێنێت. چوونی پەدەکە بۆ ئەو ناوچانەی گەریلا کە ٤٠ ساڵە تێیدا دەژی و لە دژی دەوڵەتی تورک دەجەنگێت، لەگەڵ وڵاتپارێزی کورد یەکناگریتەوە.

ئەم نزیکایەتیە کە دەبێتە هۆی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی باشووری کوردستان، دەبێتە تەڵەیەکی مێژوویی . لە کاتێکدا کە ئەو لێدوانانەی دەوڵەتی تورک کە موسڵ و کەرکوک هی ئێمەیە، هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر پەکەکە ناتوانن دەستکەوتەکانی گەلی کورد بپارێزن. بەپێچەوانەوە، هەڵوێستی پەدەکە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەخاتە مەترسییەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کوردستان بەتەواوی داگیر بکات و کۆمەڵکوژییەکە تەواو بکات، هەروەها ئەو ستراتیژ و سیاسەتانەی کە کوردستانی گۆڕیوە بۆ ناوچەی بەرفراوانکردنی نەتەوەیی تورک، تەنها بە یەکێتی و تێکۆشانی گەلی کورد دەتوانێت بەتاڵ بکرێتەوە.

سیاسەتی داگیرکاری و پاکتاوکاری دەوڵەتی تورک کە هەڕەشە لە هەموو کوردستان دەکات، تەنها بە چارەسەرییەکی دیموکراتیانەی پرسی کورد لە باکووری کوردستان کۆتایی دێت. هەموو دەستکەوتەکان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانرێت بە چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە باکوور بپارێزرێت . بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک واز لە سیاسەتی دژە کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بهێنێت و بە یەکسانی و برایەتی و دۆستایەتی لە گەلی کورد نزیک بێتەوە، تەنها بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوری کوردستان دەکرێت.

بانگ لە پەدەکە بکەن کە هێزە سەربازییەکانی لە دەوری گەریلا بکێشێتەوە

پەدەکە دەڵێت، کە پەکەکە حکومەتی ئێمە ناناسێت بۆ شەرعیەتدان بە هێرشەکان، هەروەها دۆخی ئێمە دەخاتە مەترسییەوە. هەموو کەس دەزانێت، کە یەکەم کەس کە دەستی وەردایە هێرشەکانی سەر باشوور و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان قوربانی گەورەی دا، پەکەکە و گەریلایە. پێش هەموو شتێک ئەوەی دەزانێت کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەموو جۆرە دەستکەوتێکی کورد و گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر دەستکەوتەکان، گەلی باشووری کوردستان و هێزە سیاسییەکانن. ئەگەر ئەو راستییە نەڵێن و دەستکەوتەکانی گەریلا بخەنە مەترسییەوە، ئەوە بەو واتایە دێت کە ڕەوایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکرێت. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە کورد بە درۆکانی دەشارێتەوە، کە دەڵێت من لە دژی کورد نیم، لەدژی پەکەکەم.

هەموو هێزێکی سیاسی کوردی کە ئازادی گەلی کورد و پاراستنی دەسکەوتەکانی دەوێت، دەبێت لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک، کە نکۆڵی لە کورد دەکات، ئەم هەڵوێستەی هەبێت کە ئەگەر بتەوێت هەموو کێشەکانی پەیوەست بە پرسی کورد چارەسەر بکەیت، ئەوا پێویستە بە فەرمی واز لە نکۆڵیکردن بهێنیت. مافی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک قبوڵ بکەیت. بەرخۆدانی ساڵەکانی 1925، 1930 و 1938 بەهۆی سیاسەتی نکولیکردن و ئینکار پەرەیسەند. بەرخۆدانی پەکەکە و گەریلاکانیش بەهۆی ئەو سیاسەتانەوەیە؛ بۆیە پێویستە ئەوە بڵێین، کە کاتێک کێشەی کورد چارەسەر ببێت، ئەو کێشانەش چارەسەر دەبن و دەوڵەتی تورک ناچار دەبێت چارەسەری بکات.

لە دژی فشارەکانی دەوڵەتی تورک، ئەو قسانەی کە دەڵێن پێویستە پەکەکە ئەوێ بەجێی بهێڵێت، پەکەکە ئەو کارە ناکات، بەو واتایە دێت کە دەبێتە هۆی پێداگریی دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو سیاسەتانەی بەڕێوەی دەبات. لەم بارەیەوە پێویستە هێزە سیاسییەکانی کورد بانگ لە دەوڵەتی تورکیا بکەن کە کێشەی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتی چارەسەر بکات و لەو بارەیەوە هەموو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان بەو ئاراستەیەدا بەکاربهێنن.

پەدەکە لە بری ئەوەی داوای دەوڵەتی تورک بکات بۆ نەهێشتنی ئەو کێشانەی لەبەردەم چارەسەری پرسی کورد دروست بوون، باسی ئەوەی کردووە کە "دەتوانم هەموو شوێنێک بڕۆم، گەریلا گەمارۆ بدەم، گەریلا بێ جبەخانە بەجێبێڵم و برسیان بکەم"، ئاشکرایە کە بە واتای سەپاندنی شەڕ بەسەر گەریلادا و شکاندنی ئەو بەرخۆدانەی کە ئێستا بەڕێوە دەبرێت دێت.

ئێمە بانگ لە پەدەکە دەکەین کە خۆی لەو جۆرە هەڵوێستە بەدوور بگرێت کە بەو مانایە بێت پەدەکە شەڕ بەسەر گەریلادا دەسەپێنێت، هێزە سەربازییەکانی لە دەوری گەریلا پاشەکشێ پێ بکات، هەروەها بەپێی چارەسەرییەکی دیموکراتی بۆ پرسی کورد لە باکوری کوردستان، بەپێی مەرجەکان و پێویستی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە هەڵوێست نیشان بدات.

ئێمە بانگ لە گەلی کورد، ڕۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان و هەموو هێزە سیاسییە کوردییەکان دەکەین، کە بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان بەجێبێنن، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە هەنگاوەکانی پەدەکە بە مانای شەڕ لەبەرانبەر گەریلا دێت."

ف.ق