کریملین: ئەگەری هەیە داواکاریەکانی روسیا لە ئوکراینا زیاتر بێت

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەگەری هەیە داواکاریەکانی روسیا لە ئوکراینا زیاتر بێت.

ماکرۆن و پوتین لەبارەی ئوکراینا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. بەپێی راگەیەنراوی کریملین، پوتین رایگەیاندووە کە ئەو لەگەڵ قسەکانی ماکرۆن لەبارەی ئوکراینا نییە و هوشداری ئەوەیدا کە داواکاریەکانیان لە ئوکراینا زیاترە.

پوتین باسی ئەوەی کرد کە رووبەروونەوەی روسیا لەگەڵ نەژادپەرستی ئوکراینا، بێسازش بەردەوام دەبێت.

ماکرۆن رۆژی چوارشەممە وتبووی، ئەوان لەدژی روسیا لەنێو شەڕدانین و تاوەکو بتوانن لەگەڵ پوتین هەماهەنگی دەکەن. ماکرۆن هەروەها بۆ پاراستنی یابوریش، پلانی پاراستنی ئابوری و کۆمەڵایەتی راگەیاندبوو.

دوای پوتین، ماکرۆن لەگەڵ ڤۆلۆدۆمیر زیلینسکی بە تەلەفۆن قسەی کرد.

ژان کاستەخ سەرۆکوەزیری فەڕەنسا رایگەیاند کە پەیوەندیەکە لەسەر داوای پوتین بووە.

کاستەخ وتی، " دۆخەکە زۆر خراپە. دیارە پوتین سورە لەسەر هەڵوێستی خوی و ئامانجی بێچەککردنی خۆرادەستکردنی ئوکراینایە. بەڵام ئەوە قبوڵنەکراوە."

ف.ق