کوشتنی سەربازێکی داگیرکەری تورک و برینداربوونی سەربازێکی تر لە سێرت

لە هەرێمی سێرت لە باکوری کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و سوپای داگیرکەری تورک ڕوویدا، بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و سەربازێکی تر بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان ماشێنێکی سەربازی داگیرکەری تورک لە ئۆسیان سەر بە شارۆچکەی بەرواری لە هەرێمی سێرت تەقییەوە، پاش تەقینەوەی ماشێنەکە، پێکدادان لەنێوان سوپای داگیرکەر و هەپەگە دروست بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان، بەهۆی پێکدادانەکەوە، سەربازێکی تورک کوژرا و سەربازێکی تر برینداربوو، داگیرکەری تورک تەرمی سەربازە کوژراو و بریندارەکەی بە هەلیکۆپتەر گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی سێرت.