لە فیلیپین ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی نالگائی گەیشتە ٩٨ کەس

لە فیلیپین ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی نالگائیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩٨ کەس.

راگەیەندرا کە زوربەی قوربانیان خەڵکی دورگەی میندانائۆی باشوری ئەو وڵاتەن کە رۆژی هەینی بەهۆی رووچوونی زەوی و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دەستەی بەڕێوەبەری کارەسا سروشتیەکانی نەتەوەیی فیلیپین تاوەکو ئێستا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

زریانەکە شەوی یەکشەممە گەیشتە دورگەی لوزۆن و وێرانکاریەکی زۆری لەدوای خۆیدا بەجێ هێشت.

لە مانیلای پایتەخت و شارەکانی دەورەبەریشی لافاو دروست بوو. زریانەکە دوای نیوەڕۆ گەیشتە دەریای باشوری چین.

ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار زریان کاریگەری لەسەر فیلیپین دروست دەکەن. زۆر کەس بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن و وێرانکاریەکی زۆر بەدوای خۆیاندا بەجێ دەهێڵن.

هەر کە جیهان زیاتر گەرم دەبێت، زریانی زیاتر دروست دەبن.

ف.ق