لە کەناراوەکانی لیبیا بەلەمێک بە ١٣٠ پەنابەر نوقمی ئاو بوو

بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٣٠ سەرنشینەوە لە ئاوەکانی نزیک لیبیا، نوقمی ئاو بوو و تا ئێستا تەرمی ١٠ کەسیان دۆزراوەتەوە.

ڕێکخراوی ‘ئێس ئۆ ئێس مدیترانە’ دوێنێ ڕایگەیاند: بەلەمێک بە ١٣٠ سەرنشینەوە کە زۆربەیان کۆچبەرن، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک لیبیا نوقمی ئاو بووە.

ڕێکخراوەکە ئەمڕۆش  ڕایگەیاند، کە تەرمی ١٠ کەس لەو کۆچبەرانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، تا ئێستا دۆزراوەتەوە، هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە کەشتییەکی ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ دوو کەشتیی دیکە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتوون و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرم یان ڕزگارکردنی کۆچبەران بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا، ٢٩٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا، گیانیان لەدەستداوە.

ک-ش