لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تەرمی ٢٧ کۆچبەر دۆزرانەوە

لە هەرێمی کالابریای باشوری ئیتاڵیا، کەشتیەک لە کەناراوەکانی شاری کرۆتۆنی ژێرئاوکەوت و تەرمی ٢٧ پەنابەر دۆزرانەوە.

لە کەناراوەکانی شاری جۆرۆنی هەرێمی جالابریای باشوری ئیتاڵیا، کەشتیەکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت.

بەگوێرەی میدیا ئیتاڵیەکان لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێن سی ئەی ئیتاڵی رایگەیاند، پێدەچێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ٣٠ کەس بێت و هەڵمەتی گەڕان بەردەوامە.

ئاژانسی ئەی جی ئای رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر سواری کەشتیەکە بوون و بەهۆی شەپۆلەکانی دەریاوە پارچە پارچە بووە.

دەگوتریت، منداڵێکی ساواش لەنێو کەسانەدایە کە گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق