لە کەنەدا ئاھەنگێک بۆ پیرۆزبای ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو

لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، ئاھەنگێک سازکرا.

لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تێکۆژن، یادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا.

ئاهەنگەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ شەوی ١٥ی ئاب، لە کۆمەڵەی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بەڕێوەچوو.

لە میانی ئاهەنگەکەدا وتار پێشکەشکران، بەڵگەفیلم نمایشکرا و وتارەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب و فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) خوێندرایەوە.

ئاھەنگەکە بە گۆرانی و ھەڵپەڕکێ کۆتایی ھات.

ژ.ن