لە مەکسیک هێرشکرایە سەر ئاهەنگێک: ١٩ کەس کوژران

لە ناوەندی مەکسیک هێرشی چەکداری لەبەرانبەر ئاهەنگێک ئەنجامدرا. ١٩ کەس کوژران.

بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی داواکاری شاری لاس تیناجاسی ویلایەتی میچۆاکان، هێرش کراوەتە سەر ئاهەنگێک.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ١٩ کەس لە ئەنجامی هێرشەکەدا کوژراون کە ١٦ کەس پیاو و ٣ کەسیان ژنن. هەمووشیان بە چەک کوژراون و ئاسەواری گولە لەسەر لاشەیان هەیە.

ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

ویلایەتی میچواکان و گانناژوئاتۆ شوێنێکی مەترسیدارە کە زۆر جار گرۆپە مافیاکان لەو دوو ویلایەتە لەدژی یەکدی شەڕ دەکەن.

لە مەکسکا بەپێی ئامارە فەرمیەکان، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تاوەکو ئێستا، ٣٤٠ هەزار کەس کوژراون. بەپێی ئاماری کۆمستۆنی لێکۆلینەوەی نەتەوەییش ٩٥ هەزار کەس بێسەروشوێنن.

ف.ق