لە میانماردژی کودەتاچییەکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد،

لە ولاتی میانمار لە دژی کودەتاچییەکانی وڵاتەکەیان، خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێکردووە ، هەزاران کەس لە شاری یانگون دروشمی ناڕەزاییان بەرزکردەوە، دەسەڵاتی سەربازی ئەو وڵاتە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داخستووە.

خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی سەرۆک وەزیران بەرپرسە باڵاکانی وڵات دەکەن کە لەسەرەتای مانگی شوباتەوە هاوکات لەگەل کودەتاکەدا دەستگیرکراون .

دەسەڵاتی سەربازی میانمار کە لە رێگەی کودتاوە دەستی بەسەر ولاتدا گرتووە بۆ پێشگیری لە بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانی هاوولاتیان هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و تویتەری داخستووە.

ک-ش