لە نەرویج بە بۆنەی ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب مەراسیمێک بەڕێوەچوو
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
کوردستانیان و دۆستانیان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بە ڕێکخستنی مەراسیمێک پیرۆزبایی ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابیان کرد. ھەر لەو رۆژەدا بارەگای نوێی ناوەندی کۆمەڵگای دێموکراتیکی کورد کرایەوە.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، رۆزەرین ئالگونەرھان و ئەندام ئاسۆ، هاوسەرۆکانی نەجەدەکە- ئۆسلۆ قسەیان کرد. هەروەها دایە یادێ خەڵکی باشووری کوردستان، کە سێ ڕۆڵەی لە ڕیزەکانی گەریلادا شەهید بوون، پیرۆزبای جەژنی ژیانەوەی کرد.
لای خۆیەوە ڕەمزی کارتال، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، ڕایگەیاند، "گەلی کورد لەگەڵ ھەڵمەتی ١٥ی ئابدا بووە خاوەن ئیرادە. ئەو مێژووەی ٣٩ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن عەگیدەکانەوە، لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ نووسرایەوە، ئەمڕۆ بە ملیۆنان کەس ئەو ڕێگایەیان گرتووەتەبەر و جیهانیان ناچار کردووە دان بە ھەبوونیان بنێن.
پاشان بەرنامەی کلتووری، کۆمیتەی کلتوور و هونەر دەستی پێکرد. هەروەها هونەرمەندی خۆجێیی وڵات کۆبانێ، گۆرانی چڕی و بەشداربووان ھەڵپەرکێیان گێڕرا.
ژ.ن