لە پیرۆ لە خۆپیشاندانەکاندا ١٧ کەس کوژران

لە پیرۆ لە پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی سەرۆککۆماری پێشوو و هێزەکانی ئەمنیدا لانیکەم ١٧ کەس کوژران.

لە پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هیزەکانی ئەمنی پیرۆردا لانیکەم ١٧ کەس کوژران. دوای شکستی سەرۆککۆماری پێشوو پێدرۆ کاستیلۆ و دەستگیرکردنی، لە سەرانسەری وڵات چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. لە چالاکیەکاندا بە گشتی تاوەکو ئیستا ٤٠ کەس کوژراون.

رۆژی دووشەمە لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری جولیجای هەرێمی باشوری پۆنۆ، شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا و ژمارەیەک کەس کوژران.

لەگەڵ کوژرانی ئەو هاولاتیانە، دینا بۆلوئارت سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستی لە پۆستەکەی کشانەوە و کۆنگرە بەسترا و کاستیلۆ ئازاد کرا.

ئەلبێرتۆ ئۆتارۆلا سەرۆکوەزیری پیرۆ، رۆژی دووشەمە درەنگانی شەو لێدوانێکیدا و وتی، " ئێمە دەست لە پاراستنی یاسا هەڵناگرین و پشتگیری لە توندوتیژی پۆلیس لە خۆپیشاندەران کرد. ئۆتارۆلا رایگەیاند کە گروپە توندڕەوەکان لەلایەن هێزەکانی دەرەو و بازرگانەکانی مادەی هوشبەرەوە پشتگیریان لێدەکرێت و دەیانەوێت وڵات ئاڵۆز بکەن.

ف.ق