لە ڕەقە درێژکردنەوەی گۆشەگیری شەرمەزارکرا

هاوڵاتیانی ڕەقە خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست، دووپاتیان کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری هەموو گەلانە، هزری وی ڕێگەی گەلانی ڕووناککردەوە پاش چەندین ساڵ لە ستەم و تاریکی، داوایان کرد گەلان یەکڕیزبن بۆ شکاندنی گۆشەگیری.

دەوڵەتانی پیلانگێڕ ویستیان لەڕێگەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە گەمارۆی هزری بدەن و ڕێگە نەدەن بە ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاوبێتەوە، ویستیان بە ڕفاندن و گۆشەگیرکردنی ئایدیاکانی قەتیس بکەن، زیاتر لە دوو ساڵە هەواڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵییەوە بڕاوە، لەبەرامبەردا کاردانەوە جەماوەرییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر دەبێت.

لە خۆپیشاندانەکەدا، ئاژانسی هەواڵی فورات، بۆچوونی چەند هاوڵاتییەکی وەرگرت، هاوڵاتییەکان جەختیان کردەوە لەسەر شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چونکە ڕێگەیانی ڕووناک کردۆتەوە بەرەو ئازادی و دیموکراسی.

ئەحمەد حەسەن گوتی "خۆپیشاندانمان کرد بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان، پێویستە جیهان بزانێت هەموو گەلان و پێکهاتەکان لەگەڵ هزر و پرۆژەی ڕێبەر ئۆجالاندان".

ئەحمەد حەسەن داوای کرد، "داوا لە هەموو گەلانی جیهان دەکەین یەکڕیز بن لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر، بێدەنگی دەوڵەتان شەمەزار دەکەین، بێدەنگیان بەڵگەیە بۆ بەشداری و پیلانگێڕییان دژی ڕێبەر".

لای خۆیەوە، نەسرین ئەحمەد خەڵکی شاری ڕەقە، گوتی "هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ژنانی لە ستەم و کۆیلایەتی ئازاد کرد، بۆیە پشتیوانی بەرخۆدانەکەی دەکەین لە زیندانی ئیمراڵی، دەڵێین بڕوخێ هەموو پیلانگێڕییەکانی سەر ڕێبەر".

نەسرین ئەحمەد لەکۆتاییدا گوتی: "پێویستە هەموو دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەستوەردان بکەن بۆ زانینی تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئێمە بەردەوامین لە بەرخۆدان و تێکۆشان تا ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".