لە ساراتۆڤ ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا
لە شاری کووتەی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا بە بۆنەی ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەوە ئاهەنەگێک سازدرا.
لە شاری کووتەی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا بە بۆنەی ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەوە ئاهەنەگێک سازدرا.
ئاهەنگەکە لە ماڵی کلتووری ناوچەی "مەچەنە" بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد.
لە ئاهەنگەکەدا چەندین کەس لە نوێنەرانی ڕێکخستن و پارت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و ڕووسیاییەکان بەشدرابوون و لەسەر ناوی پارت و ڕێخکستەنەکان ساڵڕۆژی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ئاماژەیان بەوەدا، تێکۆشانی پەکەکە تێکۆشانە لە پێناو ئازادی و دیموکراتیکی کۆمەڵگەی گەلاندایە.
دواتر بە بەشداری چەندین گرووپی هونەری و هونەرمەند بە هونەر مۆسیاقاکنیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە و بەشدرابووان تا درەنگانێک لە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند بەردەوام بوون.