لە شرنەخ ١١ سەربازی تورک بریندار بوون

لە سەر ڕێگای شرنەخ و جزیر ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی وەرگەڕا و ١١ سەرباز بریندار بوون.

بە پێی زانیاریەکان شەوی رابردوو لە ٢٥ کیلۆمەتری رێگای نێوان ناوچەی جزیر و ناوەنی شڕنەخ، ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا ١١ سەرباز بریندار بوون.

١١ سەربازە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە ناوچەی جزیری شرنەخ گواستراونەتەوە.

ف.ق