لە ڕوسیا شەهید زیلان یادکرایەوە
چالاکوانی فیداکار زەینەب کیناجی (زیلان) لە ڕوسیا یادکرایەوە.
چالاکوانی فیداکار زەینەب کیناجی (زیلان) لە ڕوسیا یادکرایەوە.
چالاکوانی فیداکار زەینەب کیناجی (زیلان) لە ساڵیادی شەهیدبوونی لە کۆماری ئەدیگە لە ویلایەتی کراسنۆداری ڕوسی یادکرایەوە.
مەراسیمەکە لە ماڵی کورد لە ئەدیگە بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان کورتەفیلمێک دەربارەی ژیانی زەینەب کیناجی پیشاندرا.
ئەندامی مەجلیسی ڕێکخراوی زاگرۆس کوبار شادێ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد.
لە مەراسیمەکەدا گوترا: "ڕێبازی فیداکاری کە گوزارشتە لە ڕۆحی فیداکاری تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە چالاکییەکەی زەینەب کیناجی مانایەکی نوێی وەرگرت، بووە مۆتەکەیەک بۆ دوژمنانی کورد".
ئەوە دووپاتکرایەوە، بە فەزڵی ڕۆحی فیداکاری متمانە بەخۆبوونی گەلی کورد زیاتر بوو.