لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە ٢٠ وڵاتدا ٩٠٠ کەس لە سێدارەدراون

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ لە ٢٠ وڵات نزیکەی ٩٠٠ کەس لە سێدارەدراون.

بە گوێرەی راپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ٢٠ ساڵدا ٨٨٣ کەس لە سێدارەدراون. بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو بە رێژەی لەسەدا ٥٣ زیادی کردووە.

لەسێدارەدان لە چین هەژمار نەکراوە

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە لە چین ساڵی رابردوو هەزاران کەس کوژراون و ژمارەکە تۆمار نەکراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی لە سێدارەدان ٥٢٠ حاڵەت بووە و ساڵی ٢٠٢٢ش بۆ ٨٢٥ حاڵەت بەرزبووەتەوە.

سعودیە تەنیا لە رۆژێکدا ٨١ کەس لەسێدارەداوە

لەسێدارەدان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا لەسەدا ٣١٤ بوو و ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بووەتە ٥٧٦. بە گوێرەی رپۆرتەکە سعودیەش تەنیا لە رۆژێکدا ٨١ کەسی لەسێدارەداوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی باسی لەوەکردووە کە لەسێدارەدان لە جیهاندا زیادی کردووە و رایگەیاندوە: "لە جین ژمارەی ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون نازانرێت و لەو وڵاتە لەسێدارەدان یەکجار زۆرە".

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە کازاخستان، پاپوا نیوگینە، سیەرالیۆن و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ئەو تاوانە ئەنجامدراوە و لە گینیا و زامبیاش تەنیا بۆ تاوانەکانی وەک کوشتن ئەو سزایە جێبەجێ کراوە.

هـ . ب