ماكرۆن: شەڕی ئۆكرانیا دەبێتە هۆی قەیرانی ماددە خوراكییەكان لەرۆژهەڵاتی ناوین

بەرێوەبەری سەندوقی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی كشت و كاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت:"شەڕ لەئۆكرانیا كاریگەری راستەوخۆ و بەئازار بۆ كەم دەرەتانەكان لەئاستی جیهاندا بەتایبەتی ئەو كەسانەی لەگوندەكاندا ژیان دەكەن دەكا و ئەمەش خۆی لەخۆیدا تراژیدیایەكە.

دوابەدوای بەرزبوونەوەی بەهای گەنم و زۆرێك لەكەل و پەلە خۆراكییەكان لەئاستی جیهاندا، بەتایبەتی لەئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوین، ئیمانۆئیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەهۆی شەڕی ئۆكرانیا هۆشداری ئەوەی دا كە لە لەماوەی ساڵێك تا ساڵ و نیوێكی تر بەتایبەتیش لەئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوین قەیرانێكی گەورەی خۆراك روودەدا.

لەئێستا ماكرۆن لەئێستادا پاڵێوراوە بۆ خۆلێكی تری پۆستی سەرۆكوەزریرانی فەرەنسا و بەگوێرەی راپۆرتێكی رویتێرز، سەرۆكی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماكرۆن رۆژی پێنج شەممە 17ی ئادار لەوتەیەكدا بۆ راگەیاندنەكان ووتوویەتی؛ هەموو ئەورۆپا دەبێت خۆیان بەرپرس ببینن و لەم رووەوە هاوكاری بكەن.

هاوكات، سەندۆقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی كشت و كاڵ لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان"ئیفاد" رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند؛ شەڕ لەئۆكرانیا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراكییەكان و كەمبوونەوەی بەرۆبوومە خۆراكییەكان سەرەكییەكان لەئاسیای ناوەندی، رۆژهەڵاتی ناوین و باكوری ئەفریقا.

هەر بەگوێرەی رۆیتێرز، سەندۆقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشت و كاڵ راشیگەیاندووە؛ ئەم قەیرانە، لەسەر نرخی تاكفرۆشی ماددە خۆراكییەكان لەهەندێ لەوڵاتە هەژارنشینەكانی دنیادا كاریگەری داناوە.

ف.ق