ماکرۆن و شۆڵتز: چارەسەری شەڕی ئوکراینا بە دانوستان دەبێت

ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایانگەیاند، چارەسەری شەڕی ئوکراینا بە دانوستانی نێوان مۆسکۆ و کیف دەبێت.

ماکرۆن و شۆڵتز لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا قسەیان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فڕانس پرێس، ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا، تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە چارەسەری شەڕی ئوکراینا بە دانوستانی نێوان مۆسکۆ و کیف دەبێت.

لە هەواڵەکەدا باسی ئەوە کراوە، فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە روسیا کردووە کە بە زوترین کات ئاگربەست رابگەیەنێت.

ماکرۆن، شۆڵتز و پوتین رێککەوتوون کە بەشداری لە دانوستانەکانی داهاتوودا بکەن.

دوای خولی پێنجەمی کۆبونەوەی مۆسکۆ و کیف لە بیلاروس، ئەمڕۆ هەردوولا لە ئەنتاڵیای تورکیا کۆبونەوە. بەڵام کۆبونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

ف.ق