میدیای ئەڵمانی: ئەردۆغان هێڵێکی نەرم ناگرێتەبەر

لە راگەیاندنەکانی ئەڵمانیدا لە میانی هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب تەیب ئەردۆغان، ئاماژە بەوەکرا، ئەردۆغان لە سەر هێڵێکی هەنگاو نانێت.

لە شرۆڤەیەکی رۆژنامەی فرانکفۆرتەر روندشاو کە یەک لە رۆژنامە سەرەکیەکانی ئەڵمانیایە ئاماژە بەوەکراوە کە ئەردۆغان دەیەوێت ئەو کەشە نەتەوەپەرستی، ئیسلامییە بگوازێتەوە بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو. لە شرۆڤەکەدا هاتووە: "دوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان لە بری ئەوەی کارەکان باش ببن، خراپ دەبن. لەبەر ئەوەی سەرۆککۆمار سەرلەنوێ هەڵبژێردرایەوە نەیگوت کە کێشەکانی وڵاتەکە چۆن چارەسەر دەکات. ئەردۆغان بە بەڵێن و درۆی نەتەوەپەرستی توانیبووی لایەنگرەکانی بخاتە جموجۆڵەوە. بەڵام نەیگووتبوو کە چۆن هەڵاوسان دادەبەزێنێت و رایدەگرێت، چۆن دۆخی ئابووری خراپ چارەسەر دەکات و چۆن خانوو لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان چاک دەکات. لە بری هەموو ئەو کەموکوڕیانە تەنیا دیاری هەڵبژاردنی دابەش کرد و سەرنجی مرۆڤەکانی بۆ سەر هاوکاری جیاجیا راکێشا. بەڵام لەبەر ئەوەی سەرچاوەکانی دەوڵەت تاڵان کران، ئەو سەرچاوەیەشی گەیاندە دوایی. بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی ساڵی داهاتوو دەیەوێت لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە بیباتەوە. لەگەڵ ئەوەش دەیەوێت کەشی هەنووکەیی لە دژی رکابەرە سیاسیەکانی ئێستا بەکاربهێنێت. ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنی نییە".

ئەگەری هەیە کە ئەوروپا لە دژی تورکیا زیاتر توند و وشک مامەڵە بکات

رۆژنامەی شتوتگارت ناچریشتەنیش بڵاوی کردەوە کە ئەردۆغان دەتوانێت سیاسەتی تودتر بەڕێوەببات، لەهەمان کاتدا ئەوروپاش هەمان هەڵوێست کە بەرامبەر قەتەر یاخود سعودیەی نیشاندا دەتوانێت لە دژی تورکیا بیگرێتەبەر.

لە شرۆڤەکەدا هاتووە: "ئەوانەی چاوەڕوان بن سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن هێڵێکی نەرمتر پەیڕەو بکات، بەئەگەری زۆر چاوەڕوانییەکەیان نایاتەدی و ئاماژەی بەوەسکردووە کە ئەردۆغان لە شەوی هەڵبژاردندا دەریخست کە لە بەرامبەر رکابەرە سیاسیەکانی خۆیدا توندوتیژ دەبێت.

دانوستانەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەبێت کۆتاییان پێبهێندرێت

لە شرۆڤەی فۆرزهیمەر زیتونگدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دەبێت چیتر دانوستانەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا کۆتاییان پێبهێندرێت و بەم جۆرە هاتووە: "وەک ئەوەی هەموان نیگەرانن، ئەردۆغان تاکڕەوی لە وڵاتەکەدا بڵاوبکاتەوە و سیاسەتی پارە و ئابوری هەڵە کە مرۆڤەکان زیاتر هەژار دەکات درێژە پێبدات. دۆخەکە لەمە دژوارتر دەبێت. هاوکات لەگەڵ ئەوە بانگەوازی سەرکردەی پارتی گەلی ئەوروپا مانفرێد وەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا هەڵەیە. هەموو کەس دەزانێت کە بە ئەردۆغانەوە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا خۆخەڵەتاندنە. بەڵام کۆتایهێنان بە دانوستان لەگەڵ تورکیا کە ئەردۆغان نێوەندگیری مۆسکۆ دەکات زیاتر تورکیا لە ئەوروپا دووردەخاتەوە. ئەمە لە هەمان کاتدا بۆ ئەو تورکانەشی دەنگیان بە ئەردۆغان داوە دەبێتە ئاماژەیەکی روخێنەر".

هـ . ب