مێژووی پەکەکە مێژووی ژیانەوە و سەرکەوتنی گەلێک و هیوای مرۆڤایەتییە

بە دامەزراندنی پەکەکە گەلێکی لە مردن زیندوو کرایەوە و ئەو پارتە بووە گەل. ئەمڕۆکەش کە ٤٢ ساڵ بەسەر تەمەنی پەکەکە-دا تێدەپەڕێت، وێڕای ئەوەی بوونەگەل، جیهانگیریش بووە و ئیدی پەکەکە تەنها گەلێک نییە، بەڵکو سەرجەم مرۆڤایەتییە.

ئەمڕۆ، ٤٢ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەکەکە دا تێدەپەدێت و ئەو پارتە پێدەنێتە ٤٣مین ساڵەی دامەزراندنیەوە. پەکەکە تا ئەمڕۆ بەچەندین قۆناغ و وێستگەی سەختی بەرخۆدان و تێکۆشان دا دەرباز بووە و لە دۆزی کوردا وەرچەرخانی نوێی کردووە و لە کۆمەڵگەی کوردەواری و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دا، نەک شۆڕشێک بەڵکو شۆڕشگەلێکی هەمەلایەنی لە بوارەکانی فکری، سیاسی، کۆمەڵاتی، سەربازی، ڕێکخستنی، ژنەلۆژی، گەنجان، پەروەردە، ئیکۆلۆژی، پێکەوەژیان و یەکساای و ئازادی.....تاد بەرپا کردوە کە لە کوردستان نمونیان نەبووە و کەم نموونیش ببوون لە جیهاندا.. پەکەکە سەرەڕای هەموو هێرشئ و ئاسەتنگی و پیلانگێڕیەکان، بە پێشەنگی ڕێبەر ئۆجلانو فەلسەفەکەی، ەمڕۆش لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕۆڵگێڕی سەرەکییە و لە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا حسابی جددی بۆ دەکرێت و لە بری دووچاربوون بەشکست و ڕادەستببوون، هەمیشە لە هەڵمەتدا بووە بەرەو سەرکەوتن و بەدەستخستنی دەستکەوتی مەزن بۆ کورد و گەلانی بندەست. 
لەم دۆسیەیەدا تیشک دەخەیخە سەر بەشێکی کەم لە وێستەگرنگەکای تێکۆشانی پەکەکە.

ڕۆژی ١٨ی ئایار ساڵی ١٩٧٧ یەکێک لە پێشەنگانی تەڤگەری ئاپۆیی حەقی کارەر شەهید بوو.

رێبەر ئاپۆ بۆ وەڵامدانەوەی شەهیدکردنی ئەو پیشەنگە بڕیاری دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی دا.

بڕیاری دامەزراندنی پەکەکە لە رۆژ ٢٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٨دا بەفەرمی ڕاگەیەندرا.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەچێتە سەر سەکۆی مێژوو، بەجۆرێک رێبەر ئاپۆ و ژمارەیەک شۆڕشگێڕ لە گووندی (فیس)ی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەدی باکوری کوردستان یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و تێیدا پەکەکە-یان دامەزراند.

ساڵی ١٩٧٨ ڕێبەر ئاپۆ رووی کردە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا.

ساڵی ١٩٨٠ لە تورکیا کودەتایەکی سەربازی روویدا، بەهۆیەوە سەدان شۆڕشگێڕی پەکەکەیی و کوردستان دەستگیرکران.

هەر لەوساڵەدا، لە زیندانی ئامەد بەرخودانێکی مێژووی لەلایەن شۆڕشگێڕانی کوردەوە دژ بە ڕژێمی فاشیستی تورکیا دەستیپێکرد کە لە ناویاندا:

ساکینە جانسز، مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، خەیری دورموش و سەدان شۆڕشگێڕی دیکەی ئاپۆیی هەبوون.

لە ساڵی ١٩٨١ پەکەکە وەک وەڵامێک بۆ ئەو کودەتایە یەکەم کۆنفراسی خۆی لە دۆڵی بیقاعی وڵاتی لوبنان بەست.

٢١ی ئاداری ١٩٨٢، مەزلوم دۆغان پێشەنگی پەکەکە بە درووشمی "بەرخودان ژیانە" چالاکی گیانبازی نەورۆزی پێکهێنا.

هەر لە ساڵی ١٩٨٢، پەکەکە دووەمین گۆنگرەی خۆیی بەست و لە کۆنگرەدا ڕیاری دامەزراندنی ئەرتەشی ڕزگاری کوردستان و گەڕانەوەش بۆ وڵات درا.

لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا، تاکو ساڵی ١٩٨٤ بەشێک لە کادرەکانی پەکەکە روویان لە کوردستان کردەوە.

لە ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٨٤دا، بە پێشەنگی فەرماندار مەعسوم کۆرکماز ناسراو بە عەگید، لە ناوچەکانی ئەرۆهـ و شەمزینانی باکوری کوردستان، یەکەم چالاکی چەکداری و لەشکری ئەنجام درا.
 
بەمەش شەڕی چەکداری و لەشکری لە کوردستان دەستی پێکرد.

٢٨ی ئاداری ١٩٨٦ لە بۆتان، فەرماندار عەگید لە بەرخودانێکی بێوێنە و قارەمانانە بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید بوو و چووە کاروانی نەمرانی کوردستان و مرۆڤایەتییەوە.

٢٥ ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ هێزی ڕزگاری کوردستان بە فەرمی ڕاگەیێندرا.

رێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە پەکەکەی وەک پارتێکی ژن دامەزراند.
 
ساڵی ١٩٨١، گەریلا و فەرماندار بەسێ ئانوش لە شەڕێکدا لەگەڵ سوپای تورکیای داگیرکەر شەهید بوو. بەو شێوەی ئانوش بووە یەکەم ژنە شەهیدی تەڤگەرەکەی پەکەکە و کاریگەریەکی زۆری لە سەر ژنان و  تەڤگەرەکە درووست کرد.

لە ساڵی ١٩٨٦ لە لوبنان، پەکەکە کۆنگرەی سێهەمی خۆی بەست.

ساڵی ١٩٨٧، یەکەم رێکخستنی ژنانی کورد بە ناوی یەکێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان دامەزرا.

ساڵی ١٩٩٠، ئیدی پەکەکە دەبێتە تەڤگەرێکی سەرهەڵدانی گەل و تەواوی باکوری کوردستان دەبێتە مەیدانی سەرهەڵدانەکە.

ساڵی ١٩٩٢، رێبەر ئاپۆ بڕیاری ئەرتەشبووای ژنانی دا.

رۆژی ١٧ی ئاداری ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمجار پەکەکە ئاگر بەستی تاک لایەنەی ڕاگەیاند.

رۆژی ٢٦ی نۆڤێمبەری ساڵی ١٩٩٣، ئەڵمانیا بە ناهەق پەکەکە-ی خستە لیستی تیرۆرەوە.

٨ی ئاداری ١٩٩٥ یەکیتی ژنانی کوردستان (یاژک) دامەزرا.

لە ئایاری ١٩٩٦، لە شاری شامی پایتەختی سوریا، هەوڵی تیرۆرکردنی رێبەر ئاپۆ درا 

لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦، زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان، کە گەریلای هێزەکانی ڕزگاری کوردستان بوو، لە دژی پیلانەکانی سەر رێبەر ئاپۆ چالاکیەکی گیان بەخشانەی ئەنجامدا.

ساڵی ١٩٩٨، پیلانگێڕی نێو نەتەوەیی دژی رێبەر ئاپۆ چووە قۆناغێکی نوێوە و بەهۆیەوە رێبەر ئاپۆ ناچار بوو سوریا بەجێبێڵێت.

رۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨، دوای دەرچوونی رێبەر ئاپۆ لە سوریا و ڕووکردنە وڵاتانی ئەورووپا، قۆناغێکی دیکە پیلانگێڕیەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رێبەر ئاپۆ بەگەیشتنی بە ئەوروپا هەوڵیدا رێگەچارەی دیموکراتیانە بدۆزێتەوە.

بەڵام لە ئەنجامی پیلانگێڕیەکەدا  رێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا و ئەو هەوڵانە بێئاکام مانەوە.

رۆژی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، رێبەر ئاپۆ بەدەستی گلادیۆی ناتۆ ڕادەستی تورکیا کرایەوە.

پیلانگێڕی و ڕادەستکردنەوەکە، زۆرترین کاردانەوەی ئازادیخوازانی لێکەوەتەوە و بەهۆیەوە گەلی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان.

بەدەیان شۆڕشگێر هاورایان کرد: ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن و چالاکی گیان بەخشانەیان ئەنجامدا.

سەرباری ئەو پیلانگێڕیە و دژواری هێرشەکان بۆ سەر پەکەکە، بەڵام بەرخودانی گەریلا و گەل لە ئاستی باڵادا بەردەوام بوو.

ساڵی ١٩٩٩، ژنانی پەکەکە خۆیان بەرێکخستن کرد و پارتی ژنانی کارکەرانی کوردستان دامەزراند.

ساڵی ٢٠٠٠، ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای گۆڕانکاری پارادیگمایی، ستڕاتیژی پەکەکە-ی گۆڕی.

ساڵی ٢٠٠١، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و دواتریش یەکینەکای ژنی ئازاد (یەژاستار)ی دامەزراند.


ساڵی ٢٠٠٢، پەکەکە ناوی خۆی گۆڕی بۆ کادەک.

ساڵی ٢٠٠٤ پەکەکە دەستی بە خەباتێکی نوێ کرد و هەڵمەتی یەکی حوزەیرانی ڕاگەیاند.

لە مێژووی پەکەکە-دا هەڵمەتی یەکی حوزەیران وەک قەڵەمبازی ١٥ی ئاب (تەباخ)ی دووەم پیناسە کرا.

ساڵی ٢٠٠٤، پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) دامەزرا.


لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥دا، هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی پارادیگمادا، کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە و کۆنگرەی گەل  دامەزران.

لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆنگرەی نوێکردنەوەی پەکەکە پێکهات.

١٩ی تەموزی ٢٠١١، شۆڕشی ڕۆژئاڤای کوردستان دەستی پێکرد.

لە ماوەیەکی کوردا سیستەمی نەتەوە- دیموکراتیک لە رۆژاڤای کوردستان و باکوری و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

ساڵی ٢٠١٢، پەکەکە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێر ڕاگەیاند.
 
لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٣دا، یەکەم چاوپێکەوتنی نێوان هەدەپە و رێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی شاندی ئیمرالی، لە دورگەی ئیمرالی ئەنجامدرا.

دوای ئەوە بە ڕێنوێنێ ڕێبە ئۆجالان، لە ژێر ناوی چارەسەری دیموکراتیک قۆناغێکی نوێ و پڕۆسەی ئاشتیو چارەسەری لە کوردستان و تورکیا دەستی پێکرد.

بەڵام لە ٢٨ی شوباتی ساڵی ٢٠١٥دا، ئەردۆغان قۆناغەکە و پرۆسە ئاشتی و چارەسەری بۆ رەتکردەوە و کۆتایی پێهێنان.

٥ی نیسانی ساڵی ٢٠١٥،  لە ئیمرالی دوایین چاوپێکەوتنی نێوان شاندی هەدەپە و ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا.

٢٤ی تەموزی ساڵی ٢٠١٥، ئەردۆغان و ڕێژێمەکە بە هاوکاری مەهەپە پیلانی لەناوبردن و کۆمەڵکوژی دژ بە کوردی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ٨ی ئابی ٢٠١٥، لە باکوری کوردستان دژ بەو پیلانە بەرخودان دەستی پێکرد.

هەر ئەو ساڵە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ سەختر و دژوارتر کرا.

لە دژی گۆشەگیریەکەش، بەرخودان ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی گرتەوە.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨، بۆ شکاندنی گۆشەگیریەکە و ئازدکردنی ڕێبەر ئۆجالان، بە هەزاران کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات مانگرتنی تامردنیان راگەیاند.

لە مانگی ئایاری ٢٠١٩، بە هۆی گوشاری چالاکوانان و گەل و ئازادیخوازانەوە، چاوپیکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام درا.

بە کورتی ئەمە بەشێک بوو لە مێژووی دامەزراندن و پاش دامەزراندنی پەکەکە و چەند قۆناخ و ڕووداو و وێستیەکێ گرنگی ئەو پارتە. ئێستاش تەمەنی پەکە ٤٢ ساڵی خۆی تەواوکرد و پێدەنێتە ساڵی ٤٣ هەمینەوە و وێڕای هەموو ئاسەتەنگی و هەوراز و نشێویەکان. هێرش و پیلانگێریەکانی سەری، بەڵام پەکەکە تەنها یەک ڕێ و چارەسەر دەناسێت کە ئەویش سەرکەوتنی یەکجارەکی و گەیشتن بە ئامانجەکانە کە بەشێکی زۆریانی بەدیهێناوە.

 

هـ.هـ