ناتۆ چوار بەتالیۆنی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەكات
وتەبێژی كرملین دەڵێت:"بیرۆكەی رەوانەكردنی هێزەكانی ئاشتی پارێزی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا كردەوەیەكی مەترسیدار و نابەجێیە؛ چونكە هۆكارگەلێكی قەرەبوو نەكراو و ناخۆشی لێدەكەوێتەوە".
وتەبێژی كرملین دەڵێت:"بیرۆكەی رەوانەكردنی هێزەكانی ئاشتی پارێزی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا كردەوەیەكی مەترسیدار و نابەجێیە؛ چونكە هۆكارگەلێكی قەرەبوو نەكراو و ناخۆشی لێدەكەوێتەوە".
چەند كاتژمێرێك دوابەدوای هەڕەشەكانی روسیا لەمەڕ بەجێكردنی هێزەكانی گرێدراو بەناتۆ لەخاكی ئۆكرانیا و جەختكردنەوەی وەزیری دەرەوەی روسیا لەسەر جموجوڵی بەربڵاوبوونەوەی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەواتای هەڕەشەیەكە بۆ سەر روسیا؛ ینس ستولتنبڕگ، سكرێتری گشتی ناتۆ بابەتی بەهێزكردنی بۆنیادی پاراستنی ناتۆی لەرۆژهەڵاتی ئەوروپاوە كردە رۆژەڤ.
ستولتنبڕگ، لەچوارچێوەی كۆبوونەوەی سەركردەكانی ناتۆ كە پێنج شەممە ٢٤ی ئادار لەكەشێكی حەساسدا بەرێوەچوو، رایگەیاند؛ رێكخراوی ناتۆ، هێزێكی زیاتر لەرۆژهەڵاتی ئەوروپا بەجێ دەكات، تا دیواری پاراستنی خۆی لەبەرامبەر بەروسیا لەبەشی رۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێزتر بێت.
سكرتێری گشتیی ناتۆ لەكۆنفرانسی راگەیاندنی كە ٢٣ی ئاداریش بەرێوەچووە، دەڵێت: "بەجێكردنی چوار بەتالیۆنی جەنگی لەوڵاتانی بۆلغاریا، رۆمانیا، مەجارستان و سلۆڤاكیا بۆ پاراستنی بەشی رۆژهەڵاتی ئەوروپا لەدانیشتنی سەرۆكانی ناتۆ بڕیاری لەسەر دەدرێت و بەمشێوەیەش ژمارەی بەتالیۆنە جەنگیەكانی بەجێكراو لەباڵتیك تا دەریای رەش، دەگاتە هەشت بەتالیۆن.
ستۆلتنبرگ ئەوەشی راگەیاندبوو؛ ئەم بەتالیۆنانە بەهیچ شێوەیەك رەوانەی ئۆكرانیا ناكرێن.
ژ.ت