نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتی بەرامبەر بە یاساکانی پەنابەری بەریتانیا دەربڕی

کۆمیسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە ئەگەر بەریتانیا بە گوێرەی بڕیارەکانی ئاستەنگی بۆ ئەو پەنابەرانە دروست بکات کە لە کاناڵی مانشەوە خۆیان دەگەیننە ئەو وڵاتە، ئەم هەنگاوە دەبێتە پێشێلکاری.

بە گوێرەی پرۆژەیاسایەک کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سوێلا براڤێرمان پێشکەشی کردوە، ئەو کەسانەی لە رێگەی نایاسایی و لە کاناڵی مانشەوە خۆیان دەگەیننە بەریتانیا راستەوخۆ دەستگیر و لەو وڵاتە دەردەکرێن.

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئەو بڕیارە رایگەیاند: "زۆر کەس بە هۆی شەڕ و ستەمەوە هەڵاتوون و ناتوانن پاسپۆرت و ڤیزە بەدەستبهێنن. ئەگر رێگەی یاسایی بوونی نەبێت، ئەوە بە واتای رەتکردنەوەی مافی پاراستنە".

نوێنەری دەستەی پەنابەران ئەنوەر سۆلۆمۆن باسی لەوەکرد کە ئەو کەسانەی بە بەلەمی بچوک دەچنە بەریتانیا زۆرینەیان خەڵکی ئەفغانستان، ئێران و سوریان. دەبێت مامەڵەیەکی نوێ و جیاواز لەگەڵ پەنابەراندا بکرێت".

مافناسان و رێکخراوە کۆمەڵایەتیەکان باسیان لەوەکردووە کە ئەو پڕۆژە یاسایە پەیماننامەی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە و بە واتای زەوت کردنی مافەکانیان دێت.

کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە مامەڵەیەکی مرۆیی بگرێتەبەر و بە گوێرەی پەیماننامەی پەنابەرانی ساڵی ١٩٥١ بجوڵێتەوە.

هـ . ب