OHD لەبارەی شێواندنی گۆرستانەکان ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد

کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیخواز (OHD) لەبارەی شێواندنی گۆرستانەکانی لە ناوچەی فارقینی ئامەد ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە داوا لە خانەوادەکان کراوە کە کێلی گۆڕەکانیان بشکێنین.

لقی ئامەدی کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیخواز (OHD)لەبارەی گۆڕستانەکانی شێخ دەودادا، ملکێ سەرای و کنیاتا فارقین کە شێوێنرابوون، راپۆرتێکی ئامادە کرد.

جەندرمەکان داوایان لە خانەوادەکان کردووە کە کێلی گۆڕەکان بشکێنن

لە ڕاپۆرتەکا هاتووە:

"لە گوندی شێخ دەودادا، جەندرمەکان لە ڕێگەی موختارەوە بانگهێشتی محەمەد ئورسەلەندی کە بچێتە قەڕەقۆلی گوندەکە. ئۆرسەلەندی کاتێک چووەتە قەڕەقۆلەکە سووکایەتی پێکراوە و هەڕەشەی لێکراوە. فەرماندەکە ئاگای لێکردووە کە کێلی گۆڕەکانی دوو کوڕی کە وشەی شەهیدیان لەسەر نووسراوە بشکێنێت و دواتر لە ڕێگەی واتسئاپەوە وێنەی کێلی گۆرەکان بگرێت و بۆی بنێرێت، ئەگەر ئەوە نەکات، ئەوان خۆیان ئەو کارە دەکەن. بەهۆی فشاری فەرماندەکە خانەوادەکە کێلی گۆرەکانیان شکاندووە و وێنەکانیان شکاندووە و بە واتسئاپ ناردوویانە."

'بەشداری لە خانەوادەکانی بەردەم باڵەخانەی هەدەپە بکەن'

لە گوندی ملکێ سەرای فەرماندەی قەڕەقۆل بانگهیشتی محەمەد یەنی کردووە و پێیان وتووە کێلی گۆڕی کوڕەکەی قەدەغەیە و پیویستە بشکێنرێت و بە واتسئاپ وێنە بۆ قەڕەقۆلەکە بنێرن. محەمەد یەنی ڕایگەیاند کە بەرلەم رووداوە پارێزگاری بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردووە و داوایان لێکردووە کە بەشداری لە خانەوادەکانی بەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە ئامەد بکەن. بەهۆی ئەوەی یەنی ئەوەی قبوڵ نەکردووە، فشاریان لێکردووە کە کێلی گۆڕی کوڕەکەی بشکێنێت.

لە گەڕەکی تەکەلیش شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پەیوەندیان بە ڕیدڤان یڵماز و کەرەم یڵماز کردووە و پێیان راگەیەنراوە کە پێویستە کێلی گۆری خزمەکانیان بشکێنن. یڵماز ڕایگەیاند کە شەوێک کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کردووە، بینیویانە کە کێلی گۆڕەکە شکێنراون.

دۆزگەر قبوڵی کرد

لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوەشدەکرێت کە شاندەکەیان کە لەگەڵ دادوەری کۆماری فارقین کۆبووتەوە هەروەها لەگەڵ سەلچوک داداکیش چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە و داداک رایگەیاندووە کە ئەم لێپرسینە لە لایەن دادوەرەوە سەرپەرشتی کراوە و وتوویەتی لەسەر کێلی هەندێک گۆڕ نازناو و نیشانەی ڕێکخستنی لەسەرە کە بە واتای پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن دێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دادوەر وتوویەتی پیویستە ئەو نووسینانە لەسەر گۆڕەکان بسڕێنەوە یان کێلی گۆڕەکان بشکێنرێن.

ف.ق