قەرزی گشتی ئەڵمانیا هەرگیز ئەوەندەی ئەم ئاستەی ئێستای نەبووە

بەپێی ئەو داتایانە، کە لەلایەن نووسینگەی داتا و ئاماری فیدراڵییەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆی قەرزە گشتییەکان لە ئەڵمانیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتووەتە ٢.٣٧ تریلیۆن یۆرۆ.

ئاستی قەرزەکان لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووی لە هەڵکشان کردبوو، ئاستی ئەو قەرزانە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتبوە سەدا ٢ - ٤٦.١ ملیار یۆرۆر.

بەپێی ئامارەکان، هەر مرۆڤێک لە ئەڵمانیا ٢٨ هەزار و ١٥٥ یورۆ قەرزی گشتیی لەلایە.

قەرزی فیدڕاڵی لەسەدا ٤.٦ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١.٦٢ تریلیۆن یۆرۆ.

بەپێی ئەوەی ئاژانسەکان بڵاویانکردووەتەوە، "ئەو قەرزە بەتایبەتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی وزەوە گەیشتووەتە ئەم ئێستا".

ژ.ت