روسیا هەرسۆنی کۆنتڕۆڵ کرد

لە رۆژی هەشتەمی هێرشی داگیرکەری روسیا بۆ سەر ئوکراینا، بەرپرسانی ئوکراینا رایانگەیاند کە روسیا شاری هەرسۆنی کۆنتڕۆڵ کردووە.

بەر لەوەی خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئوکراینا و روسیا دەستپێبکات و باسی ئاگربەست بکەن، راگەیەنرا کە شاری هەرسۆن کەوتووەتە دەستی هێزەکانی روسیا.

ئیگۆر کۆلیهایەڤ سەرۆک شارەوانی هەرسۆن بێ ئەوەی ناوی هێزەکانی روسیا بهێنێت ئاماژەی بە کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە کرد.

کۆلیهایەڤ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " چەکمان نەبوو و ئێمە هێرشمان نەکردووە. پیشانماندا کە ئامانجمان پاراستنی ئاسایشی شارەکەیە و لەبەرانبەر داگیرکەری بوەستینەوە."

سەرۆکی ئیدارەی هەرێمەکەش لە تیلیگرام قسەی کرد و وتی، هێزەکانی روسیا لە هەموو گەڕەکەکان کۆبوونەوەتەوە و دۆخەکە مەترسیدارە.

ف.ق