روسیا مەرجەکانی بۆ ئاگربەست لە ئوکراینا ئاشکرا کرد

وتەبێژی کۆشکی کرملن ڕایگەیاند، دەکرێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین لە کاتێکی خێرادا بوەستێنرێت بەمەرجێک کیێڤ وەڵامی داواکارییەکانی روسیا بداتەوە.

دیمیتری پێسکۆف، مەرجەکانی وڵاتەکەی ئاسکرا کردووە و بە ڕۆیتەرزی وت: روسیا بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنێت پێویستە ئۆکراین دەستوورەکەی هەموار بکاتەوە، هەریمی کریمیا وەک خاکی روسیا بناسێنێت و هەریەکە لە دۆنیتسک و لۆهانسک وەک دوو کۆمار بناسێنێت.

پێسکۆف ئەوەشی وت کە روسیا ئۆکراینی ئاگادارکردۆتەوە کە ئامادەیە “دەستبەجێ” کردەوە سەربازییەکەی بوەستێنێت ئەگەر کیێڤ وەڵامی مەرجەکانی دایەوە.

وتەبیژەکەی کۆشکی کرملن جەختیشی کردەوە کە ئۆکراین ئاگاداری ئەو مەرجانە بووە و پێیان وتراوە کە هەموو ئەمانە دەتوانن بە خێرایی بوەستێن.

ئەم قسانەی پسکۆف لە کاتێکدایە کە ڤۆلۆدیمر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای سزای نوێی جیهانی لە دژی روسیا کرد بەهۆی داگیرکردنی ئۆکراین و پێشنیاری بایکۆتکردنی نەوتی روسیا و هەناردەکردنی دیکەی روسیا و ڕاگرتنی هەناردەکردنی بۆ روسیا کرد.

ف.ق